26/7/2018 09:12 AM

بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەت بەبێ زیان بشۆ

زۆربەی شۆفێران لەكاتی شتنی ئۆتۆمبێلەكانیان یان شتنی مەكینەی ئۆتۆمبێلەكانیان زیان بە ئۆتۆمبێلەكانیان دەگەیەنن، بۆ ئەوەی بەبێ زیان مەكینە (بزوێنەر)ی ئۆتۆمبێلەكەت بشۆیت، پێویستە رەچاوی ئەم رێنماییانە بكەیت:

سەرەتا پێویستە بزوێنەرەكە لە هەموو تەپوتۆزو پیسیەك پاكبكەیتەوە، ئەوەش بەرێگەی لابردن بە گسكی كارەبایی دەكرێت.

هەروەها پێویستە سەر بزوێنەرو كێبڵەكان تەواو پاكبكەیتەوە، پاشان ئەو شوێنانەی كە مەترسی تەڕبونیان هەیە بە نایلۆنێك دایپۆشیت، بەتایبەت پلاك‌ و ئەو پارچانەی بە كارەبا كاردەكەن بۆ ئەوەی ئاو زیانیان پێنەگەیەنێت، دواتر شوتەكە بە كیسێكی نایلۆن داپۆشە.

دوای ئەوەشی كارەبات لە شوێنە گرنگەكانی ئۆتۆمبێلەكە بڕی بە وریاییەوە دەست بە شتنی بكەو هەموو ئەو شوێنانە چەندجارێك بشۆ كە پیسبوەو دوای تەواوبونیشی بە پەڕۆیەك وشكیبكەرەوەو بزوێنەرەكەش بخەرەوەكار، بۆ ئەوەی بەهۆی گەرمیەكیەوە تەواوی بزوێنەرەكە وشكببێتەوە.

پێویستە ئاگاداربیت كە بەردەوام بزوێنەر نەشۆیت، چونكه زۆر شۆردنی دەبێتە هۆی تێكچون‌ و خراپبونی كارەباییەكەیی ‌و هەندێك بەشیشی توشی ژەنگ هەڵهێنان دەبێتەوە.

خاك -   س: راگەیاندنی هاتوچۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved