29/7/2018 09:17 AM

فەیسبووك 130 ملیار دۆلار زەرەری کرد

فەیسبووك و دامەزرێنەرەکەی لە ماوەی چەند سەعاتێكدا دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامە نەرێنیەکانی کۆمپانیاکە نرخی پشکەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاندووە: دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامە نەرێنیەکانی، کۆمپانیای فەیسبووك 130 ملیار دۆلار زەرەری کردو مارک زوکەربێرگی دامەزرێنەری کۆمپانیاکەش 17 ملیار دۆلار زەرەری کردووە.

ئەگەر قەبارەی زەرەرەکانی کۆمپانیای فەیسبووك بگاتە 151 ملیار دۆلار، ئەوا دەبێتە گەورەترین زەرەری کۆمپانیاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

جێی ئاماژەیە، ئەم زەرەرەی کۆمپانیای فەیسبووك، گەورەترین زەرەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی جیهانە، کە وایکردووە زوکەربێرگ بێتە پلەی سێیەمی ریزبەندی دەوڵەمەندترینەکانی جیهان.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved