13/8/2018 11:11 AM

بەرشەلۆنە یەكەم نازناوی ئەم وەرزی بەدەست هێنا

لەمیانی یاری جامی سوپەری ئیسپانی هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو یانەی ئیشبیلیە رووبەرووی یەك بونەوە .

یارییەكە لەوڵاتی مەغریب بەرێوە چوو كەتیایدا یانەی بەرشەلۆنە توانی سەركەوتن تۆمار بكات و نازناوەكە یەكلایی بكاتەوە .

سەرەتا یانەی ئیبیلیە لەرێگەی پابلۆ سارابیا یەكەم گۆڵی تۆمار كرد بەڵام دواتر جیراد پیكێ ئەنجامەكەی بۆ كەتەلۆنیەكان یەكسان كردەوە .

لەگێمی دووەمدا عوسمان دیمبلی بە گۆڵێكی موشەك ئاسا یانەكەی پێش خست و نازناوەكەی بۆ كەتەلۆنیەكان یەكلایی كردەوە .

پێش تەواو بونی یارییەكە دادوەر لێدانێكی سزای بۆ ئیشبیلیە ئەژماركرد بەڵام نەیانتوانی سود لە لێدانە وەربگرن و لەدەستیان دا.

بەوبردەوەیەش بەرشەلۆنە بۆ جاری سیانزدەیەم لەمێژووی خویدا بووە پاڵە‌وانی ئەونازناوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved