به‌رده‌وام پرسیاری زۆر ده‌كرێت له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی باش بۆ پاراستنی پاتری مۆبایله زیره‌كه‌كان، به شێوه‌یه‌ك كه به یه‌ك بارگاوی كردن به‌شی یه‌ك ڕۆژ بكات. ئایا زیاتر شه‌حنیان بكه‌ینه‌وه؟ یان ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه لابه‌رین كه شه‌حنی زۆری پاتریه‌كه ده‌بات؟ ماڵپه‌ری (بزنس ئینسایده‌ر) چه‌ند ڕینماییه‌كی بۆ پاراستنی پاتری مۆبایله‌كان بڵاوكردۆته‌وه، كه له كۆمپانیای (Cadex)ی تایبه‌ت به دروستكردنی پاتری وه‌ریگرتووه، كه خۆی له‌م ڕێنماییانه ده‌بینێته‌وه: 1- دوای ئه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌ت پڕبوو، به شه‌حنكراوی به‌جێی مه‌هێڵه، زۆرینه‌مان كاتێك ده‌خه‌وین مۆبایله‌كانمان شه‌حن ده‌كه‌ینه‌وه‌و به درێژایی شه‌و هه‌ر له‌ژێر شه‌حندا ده‌بێت، ئه‌مكاره‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پاتریه‌كه هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌سته كیمیاویانه له‌ده‌ستبدات كه له پێكهاته‌كه‌یدا بوونیان هه‌یه. 2- پاتریه‌كه به‌ته‌واوی شه‌حن مه‌كه‌ره‌وه، زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌ران به‌یانیان پێش چوونیان بۆ سه‌ر كار‌و فه‌رمانگه‌كان، مۆبایله‌كانیان به‌ته‌واوی و به‌ڕێژه‌ی له %100 شه‌حن ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مكاره مه‌كه، ته‌نها له‌كاتی پێویستدا شه‌حنی بكه‌ره‌وه. 3- هه‌ركاتێك فرسه‌تێكت بۆ ڕه‌خسا مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن بكه‌ره‌وه، واته به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ، ئه‌م شێوازه هه‌رچه‌نده لای زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌ران كارێكی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه كاره دروسته‌كه‌یه. 4- پارێزگاری له ساردی مۆبایله‌كه‌ت بكه، پاتری مۆبایله زیره‌كه‌كان بۆ پله‌ی گه‌رمی به‌رز زۆر هه‌ستیارن، بۆیه ده‌بینین كاتێك پله‌ی گه‌رمی مۆبایلی ئایفۆن به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌وا مۆبایله‌كه وه‌ك كوژاوه‌ی لێدێت، بۆ ئه‌وه‌ی سارد بێته‌وه، كه‌واته ئاگاداری پله‌ی گه‌رمی پاتریه‌كه به! خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure