زۆربه‌ی خانمان به‌لایانه‌وه سه‌یره كاتێك ده‌بینن كه‌سانێك به‌ئاسانی ده‌توانن سه‌رنجی كوڕان رابكێشن و به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌سانێكیش ناتوانن سه‌رنجرابكێشن، له‌مباره‌یه‌وه پرسیار دروستده‌بێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئایا راكێشانی سه‌رنجی كوڕان بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ له گۆڤاری هۆلاندی ستایلدا به ڕاشكاوی باس له‌م بابه‌ته ده‌كرێت، كه ئه‌وه ئاشكرایه كوڕان بیركردنه‌وه‌یان جیاوازه، له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین له بیركردنه‌وه‌ی كوڕان تێبگه‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر خانمان، با بزانین كاتێك كوڕ كچ ده‌بینێت به‌هۆی كام خاڵانه‌وه گرنگی پێده‌دات و ده‌بێته هۆكاری راكێشانی سه‌رنجی. 1- خاڵی سه‌ره‌كی بۆ راكێشانی سه‌رنجی كوڕان رووخساری خانمانه، كاتێك كوڕ كچێكی جوان و شۆخ و شه‌نگ ده‌بینێت سه‌خته بتوانێت خۆی لێ بێ‌ئاگا بكات. 2- ئه‌و خانمانه‌ی زانیاریان هه‌یه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی خێرا، یان ئه‌و خانمانه‌ی ئۆتۆمبێلی خێرایان هه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه جێی سه‌رنجن لای كوڕان. 3- له‌كاتی گفتوگۆكردندا به‌ئاسانی و به كراوه‌یی قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات و له‌كاتی قسه‌كردندا سه‌یری ناو چاوی كوڕ ده‌كات به‌بێ شه‌رم و ناترسێت. 4- قژی درێژ هه‌موو كاتێك مایه‌ی راكێشانی سه‌رنجی كوڕانه. 5- پێڵاوی بنبه‌رز به‌ئاسانی سه‌رنجی كوڕ راده‌كێشێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure