26/8/2018 08:55 AM

فه‌یسبوك و مایكرۆسۆفت سنوور بۆ هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان داده‌نێن

فه‌یسبوك و مایكرۆسۆفت و FBI سنوور بۆ هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان داده‌نێن

وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكاو هه‌ردوو كۆمپانیای فه‌یسبوك و مایكرۆسۆفت له‌باره‌ی دانانی سنوورێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ ده‌ره‌كییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌.

كریستۆڤه‌ر كریبس جێگری وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه: وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فه‌یسبوك و ماكرۆسۆفت كارده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و دزه‌پێكردنی زانیارییه‌ هه‌واڵگریه‌كانی ئه‌مریكا.

راشیگه‌یاند: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاسۆیه‌ك له‌ به‌رده‌م هاوكاری كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان و ده‌زگاكانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه‌، بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرشه‌ ده‌ره‌كییه‌كان.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved