له به‌ره‌وپێشچوونێكی زانستیدا، زاناكان هه‌وری ئاویان دۆزیوه‌ته‌وه له‌سه‌ر په‌ڵه‌ی سوور له هه‌ساره‌ی موشته‌ری، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بوونی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه. یه‌كێك له زانایانی فیزیای ئاسمانی له زانكۆی كلیمزۆر "ماتی ئاده‌مكۆڤیچ" وتویه‌تی: دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وره ئاویانه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ زیاتر تێگه‌شتنی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر. دڵنیاییشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌داوه كه هێشتا دیار نیه كه ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه هه‌بێت و ئه‌وه ته‌نها ئه‌گه‌رێكه. هه‌ساره‌ی موشته‌ری، به یه‌كێك له‌و هه‌سارانه داده‌نرێت كه به‌رده‌وام كه‌شێكی نائاسایی و ناته‌واوی هه‌یه‌و دۆزینه‌وه‌ی ئاو تێیدا واده‌كات زیاتر له‌و هه‌ساره‌یه تێبگه‌ن و ئه‌گه‌ری بوونی ژیان تێیدا به‌رزده‌كاته‌وه. له ئێستاشدا تیمی زانكۆی كلیمزۆن پرۆگرامێكی تایبه‌تیان بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌ساره‌ی موشته‌ری ته‌رخانكردووه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure