زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌درێژایی ڕۆژه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م سپلیتدایه چ له‌كاره‌كه‌ی بێت یان له ماڵه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی، له‌وانه‌ش: 1- هه‌ست كردن به ماندوویی و لاوازی: له‌كۆتایی ڕۆژه‌كه‌تدا كاتێك له كاره‌كه‌ت ته‌واو ده‌بیت هه‌ست به ماندووییه‌كی زۆر ده‌كه‌یت و هه‌ندێك جار تووشی سه‌رئێشه ده‌بیت، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ناو ژوور به‌هۆی سپلیته‌وه و پێی ده‌وترێت «نیشانه‌ی نه‌خۆش كه‌وتنی ناو باڵه‌خانه». 2- كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانت بۆ دروست ده‌بێت: گه‌ر سپلیته‌كه‌ت زوو زوو پاك نه‌كه‌یته‌وه به‌كتریا و كه‌ڕوو تێیدا گه‌شه ده‌كه‌ن له پاڵێوه‌ره‌كانیدا و ئه‌مه‌ش میكرۆب بڵاوده‌كاته‌وه و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان دروست ده‌كات. 3- خوێن به‌ربوونی لووت: سپلیت ژوور وشك ده‌كاته‌وه و گه‌ر ژووره‌كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی شێداركردنه‌وه‌ی تێدانه‌بێت لووتیش وشك ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زوو زوو خوێن به‌ربوونی لووت. 4- ئازاری ماسولكه و جومگه‌كانت بۆ دروست ده‌بێت: یه‌كێكی تر له زیانه‌كانی سپلیت دروست كردنی ئازاره له ماسولكه و جومگه‌كاندا و هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی هه‌وكردن له جومگه‌كان و تووشبوون به ڕۆماتیزمه. 5- گه‌ر كه‌سێكی تر له هه‌مان ژووردا نه‌خۆش بێت تۆش نه‌خۆش ده‌كه‌ویت: به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی سووڕی هه‌مان هه‌وا له‌و ژووره‌دا و تێكه‌ڵ نه‌بوونی به هه‌وای ده‌ره‌وه هه‌رچ ڤایرۆسێك له‌و ژووره‌دا هه‌بێت ده‌مێنێته‌وه بڵاوده‌بێته‌وه به‌سه‌ر كه‌سانی تری ناو ئه‌و ژووره‌دا.
خاك- ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure