ترامپ داوا له ئه‌پڵ ده‌كات كه به‌رهه‌مه‌كانی له‌ناو ئه‌مریكادا دروستبكات، تا له باجی سه‌ر كاڵا چینییه‌كان خۆی به‌دوور بگرێت. دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له تویتێكدا داوای له ئه‌پڵ كردووه كه به‌رهه‌مه‌كانی له‌ناو ئه‌مریكا دروستبكات، تا به‌رهه‌مه‌كانی به‌ر ئه‌و باجانه نه‌كه‌ون كه له وڵاتی چینه‌وه هاورده ده‌كرێن. كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ڵێت كه باجه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆسه‌ر كاڵا چینییه‌كان له‌سه‌ر نرخی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌تایبه‌ت كاتژمێره‌كانیان داده‌نێت، هه‌رچه‌ند ئاماژه‌یان به نرخی ئایفۆن نه‌كردووه. ترامپ ده‌ڵێت كه بۆ ئه‌وه‌ی باجه‌كانی سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان بگه‌یه‌ننه سفرو هیچ باجێك نه‌ده‌ن، ده‌توانن ڕێگه‌یه‌كی جێگره‌وه بگرنه‌به‌ر، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌مهێنان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو ئه‌مریكا. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure