كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆنێك كه قه‌باره‌ی گه‌وره‌تره‌و هه‌روه‌ها كاتژمێرێك هاوشێوه‌ی مۆدێله‌كانی ئێستای به‌رهه‌مده‌هێنێت، كه تایبه‌تمه‌ندییه پێویسته‌كانی بۆ ته‌ندروستی تێدا ڕه‌چاو ده‌كرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داواكاری جیهان بۆ مۆبایله زیره‌كه‌كان ڕوو له كه‌مبوونه، ئه‌پڵ ده‌یه‌وێت به به‌رهه‌می گرانترو باشتر داهاته‌كه‌ی به‌رز ڕابگرێت، هه‌روه‌ك پێشتر ئاشكرای كردووه كه له‌مساڵدا به‌م ستراتیجییه‌وه توانیویه‌تی داهاتی بگه‌یه‌نێته یه‌ك ترلیۆن دۆلار. ته‌له‌فۆنه نوێیه‌كان سێ مۆدێلیان هه‌یه XSكه شاشه‌كه‌ی 14.7 سانتیمه‌ترو XS MAX شاشه‌كه‌ی 16.5 سانتیمه‌تره، هه‌روه‌ها Xr كه 15-5 سانتیمه‌تره، له ئه‌له‌منیۆم دروست ده‌كرێت. هه‌روه‌ها كاتژمێری ته‌ندروست سازده‌كات كه خاوه‌نه‌كه‌ی له وه‌ستانی دڵ ئاگادارده‌كاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی بۆ خۆی ته‌له‌فۆن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن ده‌كات. جێی باسه، ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكاوه پشتگیری لێكراوه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure