ده‌ستنیشانكردنی هه‌واڵی ناڕاست خواستێكی زۆری له‌سه‌ره‌و ئێستا فه‌یسبووك هه‌وڵده‌دات كه جگه له هه‌واڵی ناڕاست، ڤیدیۆ‌و وێنه‌ی ناڕاستیش ده‌ستنیشان بكات. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ 17 وڵات له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت. له پۆستێكدا، ئانتۆنیا وودفۆرد به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌می فه‌یسبووك ده‌ڵێت: مۆدێلێكی فێربوونی ماشین دروستده‌كه‌ین كه ناوه‌ڕۆكی ناڕاست ده‌ستنیشان بكات. بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆیان و ده‌بێت تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ر ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه بدۆزنه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌فته‌ی پێشوو به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فه‌یسبووك شێریل سه‌ندبێرگ و جه‌ك دۆرسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تویته‌ر چوونه كۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی یاسادانه‌ران بده‌نه‌وه. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure