SUV نوێی DS خه‌ریكه بازاڕ ده‌گرێته ده‌ست، به‌تایبه‌ت ڤێرژنی ته‌واو ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی كه وا به‌ڕێوه‌یه سه‌یر نیه كه له ئێستادا SUV قه‌باره بچوك (ئۆتۆمبێلی خێزان) یه‌كێك له په‌سه‌ندترین جۆره‌كانی ئۆتۆمبێله بۆ كڕیارانی ئه‌وروپا. گه‌ر باسی مه‌كینه‌كانی بكه‌ین،DS مه‌كینه‌یه‌كی به‌نزینی وه‌رگیراو له PureTech ی 1.2 لیتری سێ سیله‌ندره‌ی هه‌یه كه له سێ ئاستی 100 ئه‌سپه‌هێز (74.5كیلۆوات)، 130 ئه‌سپه‌هێز (97 كیلۆوات) و 155 ئه‌سپه‌هێزه (115.5 كیلۆوات) پێشكه‌ش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها مه‌كینه‌یه‌كی دیزڵی له جۆری BlueHDIی 1.5 لیتری هه‌یه كه 100 ئه‌سپه‌هێز (74.5 كیلۆوات) یان 130 ئه‌سپه‌هێز (97 كیلۆوات) هێز به‌رهه‌مده‌هێنێت. هێزی به‌رهه‌مهاتوو له‌ڕێگه‌ی گوازه‌ره‌وه‌ی ده‌ستیی (گێڕی ده‌ستی) شه‌ش گێڕی، یان له‌ڕێگه‌ی گێڕی 8 دانه‌یی EAT8ی ئۆتۆماتیكه‌وه بۆ هه‌رچوار تایه‌كه ده‌گوازرێته‌وه. له پێشانگای Motor Show له پاریس بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌ی گشتی نمایشده‌كرێت و له به‌هاری 2019ـه‌وه له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی فرۆش بۆ فرۆشتن ده‌ستده‌كه‌وێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure