به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رۆژی 22-9 ده‌وامی ره‌سمی له خوێندنگه‌كان ده‌ستپێده‌كات. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكاران ده‌كاته‌وه كه ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی 2018 ـ 2019 له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و خوێندنی كوردی له شاری كه‌ركوك، رۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 22-9-2018ی زایینی ده‌بێت. هه‌روه‌ها جه‌ختیشده‌كاته‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌رچوانی "كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كراوه"، توانرا ره‌زامه‌ندی هه‌ژماركردنی ده‌رچووانی ئه‌م كۆلێژه به‌ده‌ستبهێنرێت و ددان به بڕوانامه‌كانیان بنرێت و له‌رووی زانستییه‌وه باوه‌ڕپێكراوه. به‌پێی بڕگه‌ی 3 كه له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه له هاوتاكردنی بڕوانامه‌كان هاوشێوه‌ی پیشه‌یی، پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك، ده‌رچوانی ئه‌م كۆلێژه ئاگاداربكاته‌وه كه ئه‌م به‌ڵگانه پێشكه‌شبكه‌ن له‌گه‌ڵ داواكانیان: 1. داواكاری ره‌سمی 2. وێنه‌یه‌ك له بڕوانامه‌ی كۆلێژی ئاماژه‌پێكراو 3. پشتگیری به‌رده‌وامبوون له خزمه‌تی كاری مامۆستایی 4. پووخته‌ی ڕاژه‌كه به وردی پڕبكرێته‌وه خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure