هاوپه‌یمانی ڕینۆڵت-نیسان-میتسۆبیشی بۆ ئۆتۆمبێل ئاشكرای كردووه كه به هاوكاری گوگڵ ده‌یانه‌وێت سیستمی كارپێكردنی ئه‌ندرۆید له ئامێره‌كانیاندا جێگیربكه‌ن. ئه‌م سێ به‌رهه‌مهێنه‌رو كۆمپانیانه‌ی سه‌ر به‌وان، ده‌یانه‌وێت تا سه‌ره‌تای ساڵی 2021 سیستمی زانیاریبه‌خش زیادبكه‌ن كه ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ر ده‌بێت. سیستمه‌كه چه‌ندین ڕاژه‌و خزمه‌تگوزاری ئه‌ندرۆید به سیستمه زانیاریبه‌خشه‌كه زیاد ده‌كات، له‌وانه نه‌خشه‌كانی گوگڵ، گوگڵ ستۆرو یاریده‌ده‌ری گوگڵ. نه‌خشه‌ی گوگڵ ده‌توانێت قۆناغ به قۆناغ ڕێگه بۆ شۆفێره‌كان بدۆزێته‌وه‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه ده‌توانێت هه‌موو ئه‌په‌كان له ئه‌پ ستۆر وه‌ربگرێت و یاریده‌ده‌ری گوگڵ یارمه‌تی سه‌رنشنینه‌كان ده‌دات تا وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن و كورته‌نامه‌كان بده‌نه‌وه، زانیاری وه‌ربگرن، كاره‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و ته‌نانه‌ت به فه‌رمانی ده‌نگی گۆرانییه‌كی تایبه‌ت بڵاوبكه‌نه‌وه یان ڕایبگرن. جێی ئاماژه‌یه، هه‌ر ئه‌مساڵ و پێشتریش كۆمپانیاكانی گوگڵ و ڤۆلڤۆ هاوكارییه‌كی هاوشێوه‌یان ڕاگه‌یاند. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure