مێرسێدس كه‌لاسی GLE 2020 وه‌ك مۆدێلێك ده‌ناسێنێت كه زۆرترین توانای ئایرۆداینامیكی هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه هاوكۆلكه‌ی ڕاكێشانی به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ 0.29 له حاڵه‌تێكدا بۆ به‌ره‌ی پێشوو ئه‌م پێوه‌ره 0.32 بوو. له ئێستادا مێرسێدیس زانیاری ته‌كنیكی GLE 450 4Matic خستووه‌ته به‌رده‌ست میدیاكان. ئه‌م ڤێرژنه له جۆری هایبریده‌و مه‌كینه‌یه‌كی 3 لیتری تۆربۆ چارجێری ئاسۆیی به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كی هێزه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه كه 362 ئه‌سپه‌هێز (270 كیلۆوات) هێزو 369 پاوند-پێ (500 نیۆتۆن-مه‌تر) زه‌بر به‌رهه‌مده‌هێنێت و مۆتۆڕه ئه‌له‌كتریكییه‌كه‌شی ده‌توانێت 21 ئه‌سپه‌هێزی تر (16 كیلۆوات) و 184 پاوند-پێ (250 نیۆتۆن مه‌تر) به‌هێزتری ده‌كات. گێڕبۆكسه‌كه‌ی ده‌بێته مۆدێلێكی ئۆتۆماتیكی به 9 گێڕه‌وه. كه‌لاسی GLE بۆ یه‌كه‌مجار له پێشانگه‌ی Motor Show له مانگی ئۆكتۆبر له پاریس نمایشده‌كرێت. له سه‌ره‌تای 2019 له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بۆ فرۆش له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت و مێرسدس نرخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی له بازاڕدا ئاشكرا ده‌كات. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure