SpaceX له‌وانه‌یه پێشه‌نگی كێبڕكێیه‌كی گرتبێته‌وه ده‌ست، پاش ئه‌وه‌ی كه ئاشكرایكرد یه‌كه‌م گه‌شتیاری هه‌یه خوازیاری گه‌شتێكه به‌ده‌وری مانگدا. هێشتا زۆر شتی نه‌زانراو هه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سه به‌جه‌رگه‌ی ئاماده‌ی سه‌فه‌ره كێیه؟ له تویته‌ری SpaceX دا، "ئێلۆن ماسك" ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاشكراكرد‌و وتی: هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه كێیه. گه‌شتیاره‌كه سوار SpaceXs BFR واته فاڵكۆنی گه‌وره ده‌بێت. تاوه‌كو سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، چاوه‌ڕێ ده‌كرا كه SpaceX ڕاكێته قورسه‌كانی فاڵكۆن بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان به‌كاربهێنێت، به‌ڵام گۆڕانێك هاته‌ئاراوه‌و ماسك وتی: له‌جیاتی ئه‌وه له‌سه‌ر ڕاكێتی فلاكۆنی گه‌وره سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure