IDC ده‌ڵێت تا ساڵی 2022 كاتژمێره زیره‌كه‌كان نیوه‌ی بازاڕی ئامێره له‌به‌ركردنییه‌كان ته‌رخانده‌كه‌ن بۆ خۆیان له‌وانه‌یه كاتژمێره زیره‌كه‌كان سه‌رده‌میان بێت، به‌ڵام ئامێره له‌به‌ركردنییه بنه‌ماییه‌كان وه‌ك قاییشه‌كانی ده‌وری كه‌مه‌ر بۆ ژماردنی هه‌نگاوه‌كان هێشتا سه‌رده‌میان به‌سه‌رنه‌چووه. "جیتێش یوبرانی" توێژه‌ری پێشكه‌وتوو له IDC ده‌ڵێت: تێپه‌ڕین له ئامێره له‌به‌ركردنییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه بۆ كاتژمێره زیره‌كان به باشی خه‌ریكه ڕووده‌دات، هێشتا بانده‌كانی له‌شجوانی جێگه‌ی خۆیان وه‌ك بژارده‌یه‌كی ساكار‌و هه‌رزان ده‌بێت و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئۆفێره‌كانیان زۆر به‌هێزده‌بن. "ڕامۆن لیاماس" به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌ی تیمی ئامێره له‌به‌ركردنییه‌كان له IDC ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانین ئه‌م ئامێرانه زۆر زیاتر له ئه‌زموونی كاتژمێری زیره‌ك بۆ به‌كارهێنه‌ران دروستبكه‌ن، هاوكات جلوبه‌رگ و هیدسێت بازاڕێكی باشتریان ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و جیا له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان بتوانن كاری تریش ئه‌نجامبده‌ن. فرۆشی هێدسێت تا 2022 شه‌ش قات ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته 12.3 میلۆن، واته ده‌بێته خێراترین جۆری ئامێره له‌به‌كردنییه‌كان له‌ڕووی فرۆش و گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه. پسپۆڕان پێشبینی ده‌كه‌ن كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ك یاریده‌ده‌ره زیره‌كه‌كان، كۆنترۆڵی له‌ش جوانی، وه‌رگێڕانی زمان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ن كه به هێدسێته‌كانه‌وه زیاد ده‌كرێن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure