یونسێف له هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، به‌شێك له تێچووی فێركاری فیلمسازی پیشه‌یی به مێرمنداڵانی وه‌رگیراو له دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی دابینده‌كات. به‌پێی راپۆڕتی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی مێرمنداڵانی ئێران، دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی مێرمنداڵان وه‌كو یه‌كێك له به‌شه‌كانی سی‌ویه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، نوێنه‌ری یونسێف UNICEF له ئێران پێشنیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن له ره‌وتی گه‌شه‌ی فیلمسازانی مێرمنداڵی به‌هره‌مه‌ند له‌م بواره‌دا، له هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، به‌شێك له تێچووی فێركاری فیلمسازی پیشه‌یی به وه‌رگیراوه‌كانی ئه‌م ئۆڵه‌مپیاده دابینبكات. هاوكاری یونسێف له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران به‌شێكه له به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئێران و یونسێفدا و ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێرانیش له‌هه‌وڵدایه كه له‌ته‌نیشت ئه‌م رێككهوتننامهیهدا، بارودۆخی شیاو بۆ ئاماده‌بوون و هاوكاری یونسێف له به‌شی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی مێرمنداڵان پێكبهێنێت. دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی مێرمنداڵان به هاوڕێیه‌تی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فاڕابی له سی‌ویه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م ئۆڵه‌مپیاده له دوو به‌شی "فیلم" و "سیناریۆ" به وه‌رگرتنی فیلمه 3 خولهكییهكان به بابه‌تی سه‌ربه‌ست له گروپی ته‌مه‌نی 9 تا 16 ساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure