ئۆتۆمبێلی Nautillus سیستمی یاردیده‌ری شۆفێری Lincoln Co-Pilot 360 دروستده‌كات كه كۆمه‌ڵێك ته‌كنه‌لۆژیای زۆر به‌كه‌ڵك ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل و به‌سته‌یه‌كی ئاماده‌یان ده‌خاته به‌رده‌ست كه سیستمی ڕادارو هه‌ستكه‌ری كامێرای هه‌یه. ئه‌م به‌سته‌یه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌ن: چاودێری خالی-نادیار به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه شۆفێره‌كه هه‌ستی پێناكات، كامێرای دواوه، كۆنترۆڵی خێرایی و یاریده‌ده‌ری پێش ڕووداوی هاتوچۆ كه سیستمی بره‌یكی ئۆتۆماتیكی بۆ كاتی فریاكه‌وتن هه‌یه. هه‌ستكه‌ر بۆ هه‌ر چوار لای ئۆتۆمبیله‌كه‌و ده‌ستنیشانكه‌ری مرۆڤه‌كان كه له شه‌قام تێده‌په‌ڕن، هه‌روه‌ها حاڵه‌تێكی ئه‌منی به‌خێرایی كه‌م بۆ كاتی پارك كردن هه‌یه. جگه‌له‌مانه، بایه‌خێكی زۆری داوه به سیستمی سوكان و سیستمی ڕاگرتنی له‌نێوان هێڵه‌كانی نوێكردووه‌ته‌وه كه یارمه‌تی ده‌دات كاتی ڕۆیشتن له‌ناو شه‌قامدا ئۆتۆمبێله‌كه له هێڵی خۆی نه‌چێته‌ده‌ر. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure