زاناكان پێیانوایه ئه‌و ئه‌ستێره بچووكه‌ی كه‌وتووه‌ته قوڵایی گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌مانه‌وه، ڕه‌نگه به‌ڵگه‌ی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی زه‌وی‌و بنه‌ڕه‌تی سیستمی خۆرمان پێببه‌خشێت. بۆ یه‌كه‌مین جار ( یوكی ئۆكۆدا) كه گه‌ردوونناسێكی گه‌نجه چاودێری ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی كردووه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی دوورییه‌كه‌ی و قه‌باره بچووكه‌كه‌ی و به هۆی ئه‌وه‌ی زۆر سارده، تا ئێستا زۆر ناسراو نییه. ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له‌پشت هه‌ورێك له‌گاز‌و گه‌ردو تۆزه‌وه‌یه‌وه، كه ئه‌و تیشكه كه‌مه ده‌شارێته‌وه كه له ئه‌ستێره‌كه‌وه ده‌رده‌چێت‌و هه‌وه‌ره‌كه‌ش وایكردووه ئه‌ستێره‌كه زۆر بچووك ده‌ركه‌وێت، زانایان هه‌وڵیانداوه چاودێریی ورده‌كاری ئه‌و تیشكه سه‌یره بكه‌ن كه له‌وێنه‌ی ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌ویش به به‌كارهێنانی نموونه‌یه‌ك كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌ستێره‌كه به خه‌پله‌یه‌كی مادده داپۆشراوه. له‌مباره‌یه‌وه (یوكی ئۆكۆدا) وتی» به یارمه‌تی (یۆكۆ ئویا)ی مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌زانكۆی تۆكیۆ، ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی كه هاتووه‌ته به‌رده‌میان ئه‌وه‌یه كه‌هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و وێنانه تێبگه‌ن كه وه‌ك شانه‌ی بینایی هه‌ڕه‌مه‌كییه». ئه‌و وتیشی» هه‌ستمكرد ناچارم بۆ دۆزینه‌وه‌ی سروشتی ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی مامۆستاكه‌م بینیویه‌تی و گه‌یشتمه نمونه‌یه‌ك بۆ ڕوونكردنه‌وه‌یان، له كۆتایشدا ڕه‌نگه ئه‌و ماددانه ببنه خه‌پله‌یه‌كی كۆكراوه، ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی پێكهاتنی سیستمێكی هه‌ساره‌یی هاوشیوه‌ی سیستمی خۆری خۆمان «. له لای خۆشییه‌وه مامۆستا یۆكۆ ئۆیا وتی» ناتوانین به دڵنیاییه‌وه بڵێین ئه‌و خه‌پله‌یه تێكه‌ڵ به سیستمێكی هه‌ساره‌یی نوێ ده‌بێت، چونكه ڕه‌نگه به‌هۆی بای ئه‌ستێره‌كانه‌وه ئه‌و هه‌وری تۆزه‌ی له‌سه‌ر نه‌مێنێت ، یان ڕه‌نگه له خودی ئه‌ستێره‌كه‌دا قه‌تیس بێت» له ڕێگه‌ی ئه‌و چاودێرییه و هه‌وڵدان بۆ زانینی زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌ستێره‌كه، زانایانی گه‌ردونیی ده‌یانه‌وێت زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی وه‌ك زه‌وی بزانن و ده‌شیانه‌وێت له‌وه تێبگه‌ن چی له ده‌وری ئه‌و ئه‌ستێره بچووك و كزانه ڕوو ده‌ده‌ن». سه‌رچاوه: ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure