به‌پێی ڕاپۆرتێك له ئاژانسی هه‌واڵنێری شینهوا، له پایته‌ختی وڵاتی چین 11 شه‌قامی زیاتر بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله خۆئاژۆكان ته‌رخان ده‌كرێت تا په‌ره‌پێدانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژییه خێراتر ببێت. ئۆتۆمبیله خۆئاژۆكان ده‌بێت 5000 كیلۆمه‌تر ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ربچن و به‌راوردی تواناییه‌كانیان بكرێت. ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی تاقیكراونه‌ته‌وه ده‌بێت ئاسانكاری بكرێت بۆ چاودێریكردنیان، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت بتوانن به خێرایی داتاكانیان بۆ چاودێری بگوازنه‌وه. شۆفێری تاقیكه‌ره‌وه، له ئۆتۆمبێله سه‌ربه‌خۆكاندا، ده‌بێت زیاتر له 50 كاتژمێر ڕاهێنانی بۆ كرابێت و له سه‌رجه‌م كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا بتوانێت خۆی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه بگرێته ده‌ست. له مانگی مارسدا، په‌كین بۆ یه‌كه‌مجار 33 شه‌قامی بۆ تاقیكرنده‌وه‌ی ئه‌مجۆره ئۆتۆمبێلانه كرده‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure