Face ID سیستمێكی پێشكه‌وتووی ناسینه‌وه‌ی ڕووخساره كه ئایفۆن به‌كاریده‌هێنێت، ته‌نها به ڕوانینێك له مۆبایله‌كه‌تان قوفڵه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه. كاتێك كارده‌كات زۆر شتێكی تایبه‌ت دێته به‌رچاو، به‌ڵام هه‌ندێكجار به‌تایبه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌ره نوێیه‌كان باش كارناكات. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له چ دۆخێك‌دا ئه‌م سیستمه به لاوازی كارده‌كات، ده‌بێت بزانین كه له‌و وێنانه‌ی ده‌یگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ڕووی ئه‌وانه‌وه ڕووخسارتان بناسێته‌وه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ده‌وری چاوتان، لوت و ده‌متان ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه به‌جۆرێك دیار نه‌بن كارناكات. هه‌روه‌ها سه‌یری چاوتان ده‌كات كه كراوه بن و سه‌یری ته‌له‌فۆنه‌كه بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت ته‌له‌فۆنه‌كه 10 تا 20 ئینچ له ڕووخسارتان دووربێت. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر له جێگه‌ی نووستندا، كاتی پاڵدانه‌وه له‌سه‌ر سه‌رین یان به چاوی به‌ستراوه‌وه یان زۆر نزیك له ڕووخسارتان سیستمه‌كه به‌كاربهێننن، به ئه‌گه‌ری زۆر وه‌ڵام ناداته‌وه. ڕووناكی بۆ زۆربه‌ی كاته‌كان گرنگ نییه، چوونكه ئه‌م سیستمه كه‌ڵك له ڕووناكی ژێرسوور وه‌رده‌گرێت بۆ سكانكردنی ڕووخسارتان. هه‌ندێك له چاویله‌كه‌كانی به‌رهه‌تاو ده‌توانن كێشه‌ی بۆ سازبكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه بۆ هه‌موو جۆره‌كانی چاویلكه‌ی به‌رهه‌تاو نییه. زۆر گرنگه كه چۆن ته‌له‌فۆنه‌كه‌تان گرتووه. له‌وانه‌یه پێویست بێت ده‌ستان یان سه‌رتان بجوڵێنن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن كه به ڕوونی ڕووخسارتان ده‌بینێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure