له هه‌شت مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2018دا له ئه‌مریكا 114200 ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی فرۆشراوه، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله هایبردییه‌كانیش ئه‌ژماربكه‌ین 190046 ئۆتۆمبێل له‌و ماوه‌یه‌دا فرۆشراوه. به‌پێی ماڵپه‌ڕی Edmunds.com تا كۆتایی مانگی ئۆگست به‌گشتی 11.2 ملیۆن لۆری و ئۆتۆمبێل له ئه‌مریكا فرۆشراوه. پێنج ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه زۆرترین فرۆشیان له 2018دا هه‌بووه له كۆمپانیاكانی تێسلا مۆتۆر، جێنێراڵ مۆتۆرز، شێڤرۆلێت و نیسانن. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ساڵانی داهاتوودا فرۆشی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌رانه زیادبكات. به‌پێی راپۆرتێك كه ناوه‌ندی وزه‌ی نوێی بلومبێرگ بڵاویكردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت تا ساڵی 2040 ڕێژه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه بگاته 35%. نیسان لیف (NISSAN LEAF) پڕفرۆشترینی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه بووه كه له ساڵی 2011 بۆ یه‌كه‌مجار نمایشكراو له هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا له ئه‌مریكا 9123 دانه‌ی لێ فرۆشراوه. Chevrolet Bolt EV سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆدێلێكی نوێیه له بازاڕدا به‌ڵام 10,258 دانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا لێ بفرۆشێت. Tesla Model X كه به‌وه ده‌ناسرێت ده‌رگاكانی به‌شێوه‌ی ئه‌ستوونی ده‌كرێنه‌وه، له ژانویه تا ئۆگست 13600 دانه‌ی لێ فرۆشراوه. شێوازی كرانه‌وه‌ی ئاسۆیی ده‌رگاكان جگه له سواربوون بۆ كاتی پارككردن له جێگه‌ی قه‌ره‌باڵغیشدا دیزاین كراوه. ئه‌م مۆدێله خێراییه‌كه‌ی تا 295 مایل ده‌گات. Tesla Model S ساڵی 2012 خرایه بازاڕه‌وه. جێگه‌ی 5 كه‌سی گه‌وره‌و 2 منداڵ ده‌بێته‌وه. به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی 335 مایل ده‌ڕوات. Tesla Model 3 به زۆرترین فرۆشه‌وه 55882 دانه‌ی لێ فرۆشرا. به باتری دوورمه‌ودا ده‌توانێت تا خێرایی 310 مایل له كاتژمێرێكدا ببڕێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure