چۆن نوێی بكه‌ینه‌وه‌و كه‌ڵك له تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانی وه‌ربگرین؟ دوایین وه‌شانی IOS ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه‌و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی نوێی هه‌ن. به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن، ئایپادو ئایپۆدو هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن XS ده‌توانن كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن. له‌م وه‌شانه نوێیه‌دا شێوازێكی نوێی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌كان زیادكراوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌پێكی پێوانیش زیادكراوه. هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ دایك و باوكان زیادكردووه كه ده‌یانه‌وێت ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان به قوفڵكراوی بخه‌نه به‌رده‌ستی منداڵه‌كانیان. ئه‌گه‌ر ئایپه‌د، ئایپادو ئایپۆده‌كه‌تان IOS 11یان له‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌توانن نوێی بكه‌نه‌وه بۆ IOS 12 واته ته‌واوی ئایفۆنه‌كانی له ئایفۆنی 5S به‌دواوه ده‌توانن نوێبكرێنه‌وه. بۆ نوێكردنه‌وه‌و داگرتنی له زانیاری ئه‌م به‌سته‌ره كه‌ڵك وه‌ربگرن: https://www.cnet.com/how-to/how-to-update-your-iphone-to-ios-12/ جگه له زیادكردنی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێ، ئامانجی ئه‌پڵ له IOS 12 به‌كارهێنانی ساده‌ترو بردنه‌سه‌ری خێرایی سیستمه‌كه‌یه به‌گشتی. هه‌روه‌ها ژماره‌ی كراشكردن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌بێته‌وه. ئه‌پڵ سیری له‌م وه‌شانه‌دا زۆر زیره‌كتر بووه، ئای ئۆ ئێس پێتان ده‌ڵێت كه چه‌نده‌تان كات له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌تان به‌سه‌ربردووه‌و ده‌یان تایبه‌تمه‌ندی تر كه ده‌توانن به نوێكردنه‌وه‌ی چێژیان لێوه‌ربگرن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure