ئیداره‌ی ترامپ له‌سه‌ر 5G كارده‌كات و داوا ده‌كات كه پلانداڕێژه‌كان ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان دێت بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر به‌ره‌ی نوێی ڕایه‌ڵه‌كان بیكه‌ن. كۆشكی سپی ڕۆژی هه‌ینی میوانداری لوتكه‌ی 5G كرد كه یه‌كه‌م هه‌وڵی جدییان له‌سه‌ر 5G بوو تاوه‌كو جێبه‌جێكارانی پیشه‌سازی، به‌رپرسانی ئاژانسه حكومیه‌كان، یاسادانه‌ران و ڕاوێژكاران باس له‌وه بكه‌ن كه چۆن دامه‌زارانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژییه خێراتر بكه‌ن. لوتكه‌ی 5G له كۆشكی سپی چه‌ندین مانگ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته دێت كه له مانگی ژانویه‌دا ئیداره‌ی كۆشكی سپی باسی له پلانێك بۆ سازكردنی ڕایه‌ڵه‌كی نه‌ته‌وه‌یی 5G كرد تاوه‌كو به‌ره‌نگاری مه‌ترسییه ئابوورییه‌كان و پاراستنی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن وڵاتی چین ببێته‌وه. ئێستا ئیداره‌ی ترامپ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه كه‌رتی تایبه‌ت هانبدات له‌سه‌ر 5G سه‌رمایه‌گوزاری بكات. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه ئه‌م تۆڕه نوێیانه ببنه هۆی 275 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری و گه‌شه‌ی ئابووری به‌بڕی 500 ملیار دۆلار‌و هه‌روه‌ها سێ ملیۆن پیشه‌ی نوێ دروستبكات. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure