ڕۆژی هه‌ینی كۆمپانیای فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند كه ئه‌ژماری 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ریان كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌و هاك كراون. فه‌یسبوك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه به‌ناوی “view as” كه بۆ ئه‌وه به‌كاردێت بزانین لاپه‌ڕه‌كه‌مان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه چۆن ده‌بینرێت، هاككه‌ره‌كان له‌م تایبه‌تمه‌ندییه كه‌ڵكیان وه‌رگرت و توانیان ده‌ستیان به ئه‌كاونته‌كان بگات. له‌م ڕێگه‌یه‌وه زانیارییه‌كیان به‌ناوی “access token” دزی، هه‌رچه‌ند ئه‌م زانیارییه تێپه‌ڕی وشه‌ی به‌كارهێنه‌ر نییه به‌ڵام ڕێگه‌ده‌دات كه به‌بێ تێپه‌ڕی وشه بچنه ناو ئهكانتهكانهوه. فه‌یسبوك رایگه‌یاند كه جگه له ئه‌كاونته‌كان، پرۆگرامه‌كانی لایه‌نی سێهه‌میش كه به ئهكاونتهكانهوه لكاون كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌وه، یه‌كێك له‌و به‌رنامه باوانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌كاونتی فه‌یسبوك په‌یوه‌ندی هه‌یه ئینستاگرامه. ئینستاگرام بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هێرشه‌كه بكات سه‌ره‌تا له ئه‌ژماری 90 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر هاته ده‌ره‌وه. ئه‌و كێشه‌یه به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كه‌وه دروستبوو كه له مانگی جولای 2017 دا فه‌یسبوك دروستیكردو له‌و گۆڕانكارییه‌دا ڕێگه‌ی ده‌دا كه به‌كارهێنه‌ران ڤیدیۆی پیرۆزبایی ڕۆژی له‌دایكبوون دروستبكه‌ن. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure