دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ لای چه‌پی مێشكی منداڵه‌كانی گرته ئامانج به دروشمی "هه‌مووان ده‌توانن كۆد بنووسن"، ئێستاش ده‌یه‌وێت لای ڕاستی مێشكیان بكاته ئامانج به دروشمی "هه‌مووان ده‌توانن دروستبكه‌ن". كۆمپانیای ئه‌پڵ به دروشمی هه‌موو كه‌س ده‌توانیت كۆد بنووسێت، ساڵی 2016 كۆدنووسینی وه‌ك شاره‌زاییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له دنیای ئه‌مڕۆدا ناوزه‌د كرد كه ئاڕاسته‌ی جیهان به ته‌كنۆلۆژی، زانست و ئه‌ندازیاری دیاری ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی "هه‌مووان ده‌توانن دروستبكه‌ن" بۆ یارمه‌تی خوێندكاران و مامۆستایانه تاوه‌كو ئه‌و شتانه‌ی پێشتر له پرۆگرامێكی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیدا وتراونه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی هێڵكاری، ڤیدیۆ، وێنه‌و موزیك ئاماده‌بكرێن. ئه‌پڵ به‌رنامه‌ی "هه‌مووان ده‌توانن دروستبكه‌ن"ی له مانگی مارس و له پێشكهشكردنێكدا كه بۆ فێركاری تایبه‌ت به ئایپهد ئاماده‌كرابوو، خسته‌ڕوو. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure