كۆمپانیای فێراری له مانگی ئۆگستدا ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ی ئاشكراكرد، به‌ڵام زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كان و باشتركردنی ئه‌م مۆدێله له‌چاو مۆدێلی فێراری 488 كه ئێستا له‌بازاڕدایه نه‌خسته‌ڕوو. ئه‌م كۆمپانیا ئیتاڵییه له ئێستادا پیستا سپایدێری له پێشانگای ئۆتۆمبێلی پاریس به زانیاری ورده‌وه خستووه‌ته‌ڕوو. ئه‌م ئۆتۆمبیله مه‌كینه‌ی 3.9 لیتری V8 به‌كارده‌هێنێت كه 720 ئه‌سپه‌هێزو 568 پۆند-پێ زه‌بر به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئه‌م مه‌كینه‌یه ئه‌و تواناییه به ئۆتۆبێله‌كه ده‌دات كه له 2.85 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی بگاته 100 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا. له مۆدێله نوێیه‌كه‌دا توانایی ئه‌یرۆداینامیكی مه‌كینه‌كه 20% له‌چاو مۆدێلی پێشوتری باشتركراوه. هه‌روه‌ها پیستۆن و سه‌ری سایله‌ندره‌كان پته‌وكراون. به‌هۆی ئه‌و پارچه نوێیانه‌ی زیادكراون یان پته‌وكراون، كێشی مه‌كینه‌كه 18 كیلۆگرام زیادی كردووه. ئه‌م ئۆتۆمبێله هێشتا نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام له 350 هه‌زار دۆلار زیاتر ده‌بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure