به تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، شه‌وی رابردوو 9-10-2018 پۆلیسی كه‌لار كه‌سێك ده‌ستگیرده‌كات. له راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی گه‌رمیان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خاك كه‌وتووه، هاتووه: پاش ئه‌وه‌ی ژنێك لای پۆلیس سكاڵا له‌سه‌ر گه‌نجێك تۆمارده‌كات كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكردووه ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی پێنه‌دات ئه‌وا وێنه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه. دوای لێكۆڵینه‌وه‌و چاودێری ژماره‌ی موبایل و فه‌یسبوكی تۆمه‌تبار، مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن، دوای پشكنینی موبایله‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه هه‌ڕه‌شه‌ی له چه‌ندین ژنی تريش كردووه‌و داوای پاره‌ی لێكردوون. هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی گه‌رمیاندا هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی هاكی فه‌یسبووك یان وێنه وه‌كو چه‌كی ده‌ستیان به‌كاردێنن و داوای پاره له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌خرێنه ژێر چاودێرییه‌وه‌و ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌پێی ماده‌ی 2ی یاسای ژماره 6ی خراپ به‌كارهێنانی موبایل ڕوبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه. خاك -كاروان محەمەد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure