ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی چین به مه‌به‌ستی سیخوڕی له‌سه‌ر ڕاژه‌كاری یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیای تێلێكامی ئه‌مریكا دۆزرایه‌وه. یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له ئه‌مریكا، ڕهقهئامێرێكی له‌سه‌ر ڕایهڵهكهیان دۆرزییهوه كه له‌دووره‌وه كۆنترۆڵكراوه. كه به‌پێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ له مانگی ئاگۆستدا ئامێره‌كه لابراوه. ئامێره‌كه له‌سه‌ر ڕاژه‌كاری "سوپهرمیكرۆ" دانرابوو و كاتی پشكنینی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیاكه دۆرزرایه‌وه. ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت ئه‌م ئامێره كۆنترۆڵكراوه له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سوپهرمیكرۆوه په‌یوه‌ندییه‌كی نائاسایی ئه‌نجامداوه، ئاشكرابووه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه كۆمپانیای ئه‌پڵ و ئامازۆنیش كه كه‌ڵك له ڕاژه‌كاره‌كانی سوپهرمیكرۆ وه‌رده‌گرن و ئه‌م ئامێره له‌سه‌ر ڕاژهكارهكانیان هه‌یه، ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمپانیای ئه‌پڵ له نامه‌یه‌كدا بۆ كۆنگرێس ئه‌و ئیدعایه‌ی بلومبێرگی ڕه‌تكرده‌وه. سوپرمیكرۆ كه زووتر ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه، ده‌ڵێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌بوونی پارچه‌ی نه‌خوازراو له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان بوونی نییه. نوێنه‌ری سوپهرمیكرۆ ده‌ڵێت كه ئاسایشی كڕیاره‌كانمان و یهكخراویی به‌رهه‌مه‌كانمان له بازرگانی و به‌هاكانی كۆمپانیاكه‌ماندا زۆر بنه‌ڕه‌تین. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure