ڕووداوی ساڵانه‌ی ڕه‌قه‌ئامێری (HardWare) گوگڵ ڕۆژی 9ی ئۆكتۆبر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مكاره له شاری نیویۆرك ده‌كرێت نه‌ك سان فرانسیسكۆ. پێشتر له‌سه‌ر چه‌ندێك له به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی گوگڵ كه له‌م ڕووداوه‌دا ئاشكراده‌كرێن، زانیاری درابوو. مۆبایله‌كانیPixel3 و Pixel 3 XL یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی گوگڵ ده‌بن كه پێشتریش له ماڵپه‌ڕی خاكه‌وه هه‌واڵه‌كه‌یمان بڵاوكردبووه‌وه. ئه‌مساڵ گوگڵ هیچ جۆره به‌رهه‌مێكی نوێی كاتژمێری زیره‌كی نابێت. سیستمی كارپێكردنی Pixel Slate به‌رهه‌مێكی تره كه بۆ ته‌بلێته‌كانی مۆدێلی كروم ده‌بێت و له سه‌رجه‌م ته‌بلێته‌كانی كرومدا به‌كاردێت. Google Home Hum بڵیندگۆی زیره‌كی گوگڵه كه پیشانده‌رێكی تایبه‌تیشی هه‌یه، گوگڵ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی بۆ كێبڕكێ له‌گه‌ڵ Amazon echo show دروستكردووه. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure