پ.د.زاهیر له‌تیف كه‌ریم ئه‌م كتێبه،كه‌هه‌ڵگری ناونیشانی «بونیاده گێڕانهوهگهرییهكان له‌ڕۆمان وچیرۆكه‌كانی گه‌لاوێژدا»،له‌نووسینی پ.د.زاهیر له‌تیف كه‌ریم وپ.د.نیان نه‌وشیروان فوئاد مه‌ستی یه.ئه‌و ڕێبازه ڕه‌خنه‌ییه‌ی كه‌كاری له‌سه‌ر كراوه بریتیه له‌چه‌مكه ڕه‌خنه‌ییه تازه‌گه‌رایی ودوای تازهگهرایییهكان.مه‌به‌ستیش له‌به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ڕه‌خنانه ده‌رخستنی هێز وتوانا شاره‌وه‌كانی ده‌ق وخاوهنهكهیهتی وهه‌روه‌ها ڕاڤه‌كردن وههڵسهنگان وده‌ستنیشانكردنی پێگه‌ی ئه‌ده‌بیاتی گه‌لاوێژه له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی جیهانی ولۆكهڵی.جگه له‌مانه‌ش ئه‌م جۆره ڕه‌خنانه هه‌ڵده‌ستێت به‌ده‌ستنیشانكردنی ڕێژه‌ی كاریگه‌رییه‌كان وئاڕاستهكردنی خوێنه‌ر به‌ره‌و ئه‌ده‌بیاتی فیمینیزم كهگهلاوێژ یه‌كێكه له‌پێشه‌نگه‌كانی.هه‌موو ئه‌مانه له‌بازنه‌ی بابه‌تگه‌رایی ودیدگهرایدا خۆیان ده‌بیننه‌وه له‌كاتێكدا به‌رهه‌مه‌كانی گه‌لاوێژ به‌شێوه گشتییه‌كه‌ی ده‌رئه‌نجامی دیدی گه‌لاوێژ خۆیه‌تی له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ده‌چنه نێو چوارچێوه‌ی مانا جۆراوجۆره‌كان كه‌دواتر ئاڕاسته‌ی ئه‌و مانایانه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ بابه‌تگه‌رایی كهئایندهی هه‌مووانی پێوه به‌نده.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه گه‌وره شاعیر وڕه‌خنه‌گری جیهانی ت.س.ئیلیوت ده‌ڵێت «گه‌وره‌یی ئه‌ده‌ب ته‌نها له‌ڕێگه‌ی پێوه‌ره ئه‌ده‌بییه‌كان خۆیه‌وه بهدهرناكهون به‌ڵكو به‌رهه‌مه ڕه‌خنه‌ییه‌كان یارمهتدهرێكی ووزهبهخشن بۆ ئه‌و ده‌ركه‌وتنه». كتێبه‌كه پێكهاتووه له‌پێشه‌كییه‌ك وپێنج لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وئه‌كادیمی.له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا،به‌نێوی»دركاندنه جێگهییهكان له‌ڕۆمانی –دایك وكوڕ-لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سیمۆڵۆژیایی»،جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كراوه وه‌ك: – چه‌ندێتی جێگه.ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش دابه‌ش بووه به‌سه‌ر جێگه به‌ش بهشییهكان وجێگه دیمهنییهكان وجێگه گشتگیرییهكاندا.بۆنموونه،له‌جێگه به‌ش بهشییهكاندا گرنگی ده‌درێت بهجێگهیهكی دیاریكراو كه‌دواتر ئه‌م جێگه‌یه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری وكاریزمایی ده‌بێنێت بۆ جێگه‌كانی تر وبه‌مه‌ش جیاوازییه‌كان له‌نێوان جێگه‌كاندا نامێنێت.له‌ڕۆمانه‌كه‌ی گه‌لاوێژدا،سلێمانی ئه‌م ڕۆڵه ده‌بێنێت كه‌نوێنه‌رایه‌تی بوونێكی ناوه‌ڕۆكی وئایدیۆڵۆژیایی ومه‌به‌ستێتی ده‌كات نه‌ك هه‌ر بۆ خۆی به‌ڵكو بۆ ناوچه‌كانی تریش.له‌جێگه دیمهنییهكاندا،هه‌ر جێگه وجۆرێك له‌قورسایی دیمه‌ن.به‌مه‌ش هێزی دیمه‌نه‌كان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر جێگه‌كاندا وهه‌ر جێگه‌یه‌ك وجۆرێك له‌هێز.له‌جێگه گشتگیرییهكاندا دیمه‌نه گشتگیرییه‌كانی جێگه پێویستیان بهووردكردنهوه وگهورهكردن هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌شاری سلێمانی دا چه‌ندین كێشه وبابه‌تی وورد هه‌یه كه‌ئه‌ركی نووسه‌ر لێره‌دا گه‌وره‌كردنی ئه‌و كێشانه‌یه كه‌تێكڕای خه‌ڵكی وه‌ك پێویست هه‌ست یان دركی پێ ناكه‌ن. -جێگه وڕه‌هه‌نده ناوهڕۆكییهكان كه‌ئه‌میش دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر: جێگه وپرسیاری شوناس وجێگه ومه‌سه‌له‌ی تاك ومرۆڤه‌كان .لهیهكهمیانداپرسیاری شوناس له‌جێگه گه‌وره‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت وه‌ك كوردستان كه‌به‌درێژایی زه‌مه‌نێك كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی دوژمنان .بۆ هه‌ر زه‌مه‌نێك جۆرێك له‌ئێش وئازار.ئه‌ركی نووسه‌ر گه‌ڕانه به‌دوای پرسیاره ئاڵۆزه‌كاندا.ئه‌مه‌ش له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی شوناسی جێگه‌دایه.له‌وی تریاندا جێگه ده‌بێته بابه‌تێكی ڕۆحی بۆ هه‌مووان. – جێگه وڕه‌هه‌نده شێوه‌كارییه‌كان.ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر جێگه وهه‌ڵسوكه‌وته سروشتییه‌كانی مرۆڤه‌كان وجێگه وهه‌ڵسوكه‌وته فیكرییه‌كان. – سروشتی جێگه‌كان وه‌ك جێگه ستاتیكهكان(چه‌قبه‌ستووه‌كان) وجێگه دینامیكییهكان( جووڵهییهكان). – كارنامه جێگهییهكان وه‌ك جێگه وكارنامه ده‌ره‌كییه‌كان وجێگه وكارنامه ناوه‌كییه‌كان. له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی دوهه‌مدا، به‌نێوی»تیۆری ئاسۆی چاوه‌ڕوانی –ڕۆمانی له‌سه‌ر باڵی سیمرخ به‌نموونه»، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م ئاستانه كراوه: 1- ئاستی چاوه‌ڕوانی ده‌ق هاوشێوه‌ی ئاسۆی چاوه‌ڕوانی خوێنه‌ره.پێچه‌وانه‌ی ڕۆمانه كڵاسیزمهكان،له‌م ڕۆمانه‌ی گه‌لاوێژدا جیاوازییه‌كان له‌نێوان كارێكتهرهكاندا نامێنێت وسه‌رجه‌م كارێكته‌ره‌كان ڕۆڵی كاریگه‌ری ته‌واو ده‌بینن.واته ئامانجی كارێكته‌ره‌كان خۆیان له‌یه‌ك ئامانجیدا ده‌بیننه‌وه ،ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی كه‌ئه‌ندامانی به‌شداربووانی كورد له‌و كۆنفراسه نێو ده‌وڵه‌تییه‌دا به‌نێوی»مافی مرۆڤ وگه‌لان له‌جیهاندا» خاوه‌ن یه‌ك دید وبابه‌ت وناوهڕۆكن وهێچیان قورسایی له‌وی تر زیاتر نیه.لێره‌دا جگه لهكارێكتهرهكانی نێو ڕۆمانه‌كه تێكڕای خه‌ڵكی وه‌ك خوێنه‌ر ووهرگر هه‌مان بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه.ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ش تێكڕای خه‌ڵكی ده‌بێته كارێكهتهرێك هاوشێوه‌ی كارێكته‌ره‌كانی نێو ڕۆمانه‌كه. 2-ئاستی ئاسۆی چاوه‌ڕوانی ده‌ق جیاوازه له‌ئاسۆی چاوه‌ڕوانی خوێنه‌ر.له‌م به‌شه‌ی ئاسۆی چاوه‌ڕوانیدا چه‌مكی دوالیزمه له‌نێوان ده‌ق وخوێنهردا به‌ده‌رده‌كه‌وێت.واته ده‌ق به‌ئاڕاسته‌یه‌ك وخوێنه‌ریش به‌پێی بیركردنه‌وه فیكرییه‌كانی خۆی به‌ئاڕاسته‌یه‌كی تر.هه‌ردووكیشیان خۆیان به‌ده‌م ڕاستی زانیارییه‌كان ده‌زانن. 3-ئاستی ئاسۆی چاوه‌ڕوانی ده‌ق توانای گۆڕینی ئاسۆی چاوه‌ڕوانی خوێنه‌ری ده‌بێت.بۆنموونه،له‌لای تێكڕای خه‌ڵكی ئامانجی ڕۆمانه‌كه ده‌رخستنی ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی وفیكری وئایدیۆڵۆژیاییه.به‌ڵام نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئاڕاسته‌ی ئه‌م ئامانجه ده‌گۆڕێت بۆ مه‌سه‌له ویژدانی وئه‌خلاقییه‌كان.ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی نزیكخستنه‌وه‌ی خوێنه‌ره بۆ نێو كرۆكی بابه‌تی ڕۆمانه‌كه.له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ گه‌وره‌كردنی هه‌ستی بیركردنه‌وه‌ی تێكڕای خه‌ڵكییه كه‌نابێت هه‌میشه خۆیان له‌بازنه‌یه‌كی فیكریدا گه‌مارۆ بده‌ن. لهلێكۆێنهوهی سێهه‌مدا، به‌نێوی»شێوه زه‌مه‌نییه‌كان له‌چیرۆكی ڕێبوارێكی سهرگردان»، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی زه‌مه‌ن كراوه له‌نێو چه‌مكی گێڕانهوهگهریدا.له‌شێوه زهمهنییهكاندا زه‌مه‌ن خۆی ده‌بێته كارێكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ جووڵه‌ی كه‌سه‌كان.له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا باس لهزهمهنه به‌ره‌وژووری وبهرهوخواری وپچڕپچڕی وجیاوازی وجێگرهوهیییهكان كراوه.مه‌به‌ست له‌زه‌مه‌نی به‌ره‌وژووری په‌یڕه‌وكردنی زه‌مه‌نه كرۆنیكهكانی ڕووداوه به‌وه‌ی ڕووداوه‌كان شان به‌شانی كه‌سێتییه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌ره‌كییه‌كان ده‌چنه نێو زه‌مه‌نه سروشتییه دوابهدواییهكان كه‌ئه‌مه مۆركێكی واقیعی نیشان ده‌دات.مه‌به‌ستیش لهزهمهنه بهرهوخوارییهكان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زه‌مه‌نی یادگارییه‌كان كه‌ئه‌مه ده‌بێته خاڵێكی گرنگی زه‌مه‌نه سه‌رچاوه‌یی وبهڵگهییهكان.مه‌به‌ستیش له‌زه‌مه‌نی پچڕپچڕی تێكه‌ڵبوونی هه‌ر سێ جۆری زه‌مه‌ن،ڕابردوو و‌ئێستا وئاینده.ئه‌مه‌ش له‌پێناو ده‌رخستنی دیدی گێڕه‌وه‌ری ڕووداوه‌كانه كهگهلاوێژ خۆیه‌تی.مه‌به‌ستیش لهزهمهنه جیاوازییه‌كان ترازاندنی زه‌مه‌نه له‌ئاڕاسته سروشتییه‌كانی خۆی.به‌ڵام خوێنه‌ری نموونه‌ی وبهئهزموون ده‌توانن له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق ئه‌و زه‌مه‌نانه ڕاست بكه‌نه‌وه ودواتر بیگه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخه سروشتییهكی خۆیان.مه‌به‌ستیش لهزهمهنه جێگرهوهییهكان ،كه‌هه‌ندێك جاریش پێی ده‌وترێت زه‌مه‌نه جێنشینییهكان،ئه‌وه‌یه كه‌زه‌مه‌ن به‌شێوه گشتییه‌كی خۆی له‌دوو ئاستدا ده‌بینێته‌وه.ئاستێكی خێرایی وئاستێكی هێواشی.له‌یه‌كه‌میاندا گێڕه‌وه‌ر هه‌وڵده‌دات زه‌مه‌نه‌كان كورت یان چڕ بكاته‌وه ونه‌چێته نێو ووردهكارییه وه‌سفییه‌كان.له‌وه‌ی دوههمیاندا ،هه‌ندێك جار وله‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی زیاتری ڕووداوه‌كه پێویستی بهخاوكردنهوهی زه‌مه‌نه وله‌وێشه‌وه دیمه‌نه وه‌سفییه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی چوارهه‌مدا، به‌نێوی»ڤیلادیمێر پرۆپ وسیمۆڵۆژیای كه‌سێتی به‌نموونه‌ی نۆڤلێتی كاره‌كه‌ر «،هه‌ردوو نووسه‌ر،سه‌ره‌تا، جه‌ختیان له‌سه‌ر دوو بونیادی كه‌سێتی كردووه،بونیاده ده‌ره‌كییه‌كانی كه‌سێتی وبونیاده ناوه‌كییه‌كانی كه‌سێتی.له‌یه‌كه‌میاندا گێڕه‌وه‌ر په‌نا بۆ وێنه ده‌ره‌كییه‌كانی كه‌سێتی ده‌بات وه‌ك ناو وته‌مه‌ن وكار وپێشه وپه‌یوه‌ندییه سۆسیۆڵۆژییهكان.لهدوههمدا په‌نا بۆ ناخی كه‌سێتییه‌كان ده‌بات.دواتر هه‌ردوو نووسه‌ر وله‌سه‌ر بنه‌ما بۆچوونییهكانی ڤیلادیمێر پرۆپ ئاماژه‌یان ،ته‌نها، به‌حه‌وت بازنه‌ی كه‌سێتی داوه وه‌ك بازنه شه‌ڕه‌نگێزی وبهخشندهیی ویاریده‌ده‌ری وده‌سه‌ڵاتی وشازادهیی وپاڵه‌وانی وپاڵه‌وانی ساخته‌یی.هه‌موو ئه‌م كه‌سێتیانه له‌نێو نۆڤلێته‌كه‌دا جێگه‌یان بۆته‌وه.بۆنموونه له‌كه‌سێتی شه‌ڕه‌نگێزیدا چه‌ند كه‌سێك شه‌ره‌فی ئه‌م كهسێتییهیان پێده‌به‌خشرێت له‌وانه مهلیحهخان كهڕۆڵێكی شه‌ڕه‌نگێزی ده‌بینێت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كارهكهردا» گوڵه وشوكری».یان كابرای ئه‌فسه‌ر كه‌چاوی بڕیوه‌ته سه‌ر كاره‌كه‌ر وئهزیهتێكی زۆری جه‌سته‌یی وڕۆحی ده‌دات.له‌كه‌سێتی به‌خشنده‌ییدا گه‌لاوێژ چه‌ند كه‌سێتییه‌ك ده‌خاته ڕوو وه‌ك شوكری كاره‌كه‌ر وفههیمهخانی خێزانی مام ده‌روێش كه‌خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی به‌رز بوو به‌رامبه‌ر بهكارهكهرهكان به‌تایبه‌تی كاره‌كه‌ری سه‌ره‌كی فه‌یروز.له‌كه‌سێتی یاریده‌ده‌ردا وبه‌هۆی ڕێگرییهكانهوه ڕووداوه‌كان پێویستیان به‌جووڵه هه‌یه،یان به‌گۆڕینی ئاڕاستهكان.ئه‌مه‌ش له‌پێناو ڕاگرتنی هاوسه‌نگییه‌كانی دوالیزمه‌ی ڕێگر ویارمهتدهر.له‌مه‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه‌ئاستی بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان به‌پێی فینۆمینیای خێزانییه‌وه چوون یه‌ك نین وجیاوازییان هه‌یه.كه‌سوكاری فه‌یروزی كاره‌كه‌ر له‌پێناو ده‌ستكه‌وتێكی میتریاڵیدا كچه‌كه‌یان هه‌رزان فرۆش كرد.خێزانی مام ده‌روێش وفههیمهخانی هاوسه‌ری ده‌یانه‌وێت مافه زه‌وتكراوه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌یروزی كاره‌كه‌ر.له‌كه‌سێتی ده‌سه‌ڵاتیدا گه‌لاوێژ ئاماژه به‌و كه‌سێتیانه ده‌كات كه‌خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی سۆسیۆڵۆژی وفیكرین وتوانای گۆڕینی ئاڕاستهكانیان هه‌یه له‌خراپه‌وه بۆ چاك وپێچهوانهكهشی هه‌ر ڕاسته.لهشازادهییدا ئاماژه بهكهسێتییه په‌سندكراوه‌كان ده‌كرێت وه‌ك ده‌رخستنی هێزی كه‌سێتی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگای نێر سالاری كوردیدا.گه‌لاوێژ ،له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نۆڤلێته‌وه،ده‌یه‌وێت جۆری بیركردنه‌وه‌ی تێكڕای خه‌ڵكی بگۆڕێت لهكهسێتییهكی تێكشاو بۆ كه‌سێتییه‌كی په‌سه‌ندكراو.له‌كه‌سێتی پاڵه‌وانیدا،به‌پێچه‌وانه‌ی پاڵه‌وانی چیرۆكه كڵاسیزمهكان،پاڵه‌وان مه‌رج نیه كه‌سێكی دیاریكراو بێت به‌ڵكو له‌زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه تازهگهراییهكاندا مه‌به‌ستێك یان هه‌ڵوێسته وبیرۆكهیهك ده‌بێته پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه.له‌كه‌سێتی پاڵه‌وانی ساخته‌دا گه‌لاوێژ ده‌یه‌وێت بڵێت كه‌كۆمه‌ڵگا بریتی نیه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی نموونه‌ی ئهفڵاتۆنی به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا جێگه‌ی خاوه‌ن ده‌مامك وگهندهڵییهكانیشه. له‌كۆتا لێكۆڵینه‌وه‌دا، كه‌به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه ،به‌نێوی» الانا والاخر فی قصە اته خان الگویلە –دراسە فی السیمیائیە السردیە-» هه‌ردوو نووسه‌ر ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه‌زه‌مه‌نی چه‌مكی ئارگیومێنتی له‌نێوان «من « و»ئه‌و»زۆر كۆنه بهكۆنی دروستبوونی بوونه‌وه.له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌مه‌رج نه‌گیراوه كه‌هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ئه‌و جه‌مسه‌ره‌دا به‌دژایه‌تی كۆتاییان پێ بێت به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندییه ته‌واوكارییه‌كان ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی گه‌یاندنه‌كان به‌جیاوازی جێگه وكه‌س وئاستی بیركردنه‌وه فه‌رهه‌نگی وڕۆشنبیرییهكانیان.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه له‌چیرۆكی بووكی ئاتهخاندا ،گه‌لاوێژ هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ی ئاسته‌كانی داوه به‌نموونه‌ی ڕۆشنبیرییه‌تی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا (ئینگلستان) وڕوشنبیرییهتی ڕۆژهه‌ڵات (كوردستان).لێره‌شه‌وه ئارگیومێنته دژایه‌تییه‌كان كۆتایان پێ دێت.نووسه‌رانی ئه‌م كتێب ولێكۆڵینهوهیهش ئاماژه‌یان به‌چه‌ند ته‌ورێك داوه وه‌ك ته‌وه‌ری كرداری ڕۆشتن كه‌بێگومان جۆرێ له‌دابڕان ونامۆیی ده‌خوڵقێنێت له‌سه‌ر ئاستی كه‌سه‌كان.له‌هه‌مان كاتیش‌دا جۆرێك لهپهیوهندیش دروست ده‌كات ئه‌ویش به‌هۆی تێكه‌ڵبوون وكرداره تێگهیشتنییهكان.له‌نێو ئه‌م دوو جۆره‌دا شارستانییه‌ته جیاوازییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی مروڤایه‌تیدا كۆده‌بنه‌وه وبه‌مه‌ش سه‌رجه‌م كه‌سه‌كان ده‌بنه خاوه‌ن یه‌ك شوناسی جێگه‌یی به‌جیاوازی زمان. له‌كۆتایدا وله‌ڕێگه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌وه ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی كهگهلاوێژ هه‌ڵگری چه‌ندین دیمه‌ن وڕووداو وگێڕانهوهیه كهههمووانی له‌نێو كرداره مرۆڤایه‌تی وسۆسیۆڵۆژییهكاندا جێگه كردۆته‌وه.ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی زمانه پاراوه گشتگیری ودهربڕینه سروشتی وواقیعییهكاندا ئه‌نجام داوه.له‌هه‌مووشیاندا ڕه‌خنه‌ی شایسته وگونجاو له‌تاك وده‌سه‌ڵات وكۆمه‌ڵگا ده‌گرێت،له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌رخستنی تواناكانی ئافره‌تیش نیشان ده‌دات كه‌نایانه‌وێت به‌شێك بن له‌سستمی كۆیلایه‌تی له‌زه‌مه‌نی نێرسالاری ودیموكراسیدا.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure