20/10/2018 09:47 AM

بەرشەلۆنە یاری لوتكە ئەنجام دەدات

ئەمشەو لەبەردەوامی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی لالیگلای ئیسپانی یاری لوتكە لە نێوان هەردوویانەی بەرشەلۆنەو ئیشبیلیە ئەنجام دەدرێت.


یارییەكە بەكاتی كوردستان كاتژمێر 9:45 خولەك دەبێت كەتیایدا هەردوویانە كێبركێ لەسەر وەرگرتنی پێشەنگی خولەكە دەكەن.


یانەی ئیشبیلیە بە 16 خاڵ پلەی دووەمی خولەكەی گرتووەو یانەی بەرشەلۆنەش بە 15 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەكەدایە.


لەم وەزرەدا جیاواز لەوەزەكانی تر بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدریدی گەوەری خولەكە لە پلەكانی یەكەم و دووەم هەتا ئێستا نابینرێت بەهۆی ئەنجامە ناجێگیرییەكانیانەوە .


لەئێستادا یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بە 17 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانی دەنبینرێت  چاوەرێ دەكرێت دوای یارییەكەی ئەمشەو پێشەنگی خولەكە گۆرانكاری بەسەرا بێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved