نه‌خۆشییه‌كانی دڵ پله‌ی یه‌كه‌میان له نه‌خۆشییه كوشنده‌كاندا هه‌یه چ بۆ پیاوان و چ بۆ ژنان. به‌پێی ڕاپۆرتێكی CDC كه له‌مدواییه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ساڵی 2016 نزیكه‌ی 415,000 كه‌س له ئه‌مریكا به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ده‌كرا رێگه‌یان پێبگرن. چۆن ده‌توانین به‌رگری بكه‌ین له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ؟ 1-گیای زیاتر به خوارده‌كانتان زیادبكه‌ن: تا زیاتر سه‌وزه بخۆن ته‌ندروستی دڵتان باشتر ده‌بێت. توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌رنامه‌ی خۆراكییاندا سه‌وزه‌ی زۆری تێدایه، كه‌متر توشی نه‌خۆشیی دڵ ده‌بن. 2-له خواردنی چه‌ورییه‌كانی ئاژه‌ڵدا وریابن: چه‌ورییه‌كانی ئاژه‌ڵ و ته‌نانه‌ت پرۆتینه‌كانی ئاژه‌ڵ په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ئاستی به‌رزی كۆلێسترۆڵه‌وه كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر دڵ زیاد ده‌كات. 3-كه‌متر شه‌كر بخۆن: به‌پێی توێژینه‌ویه‌ك كه له جورناڵی JAMA بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كری زۆرتر ده‌خۆن مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستدانیان به نه‌خۆشییه‌كان دڵ زۆرتره به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان كێشیان له‌سه‌ره‌وه بێت. 4-جگه‌ره مه‌كێشن و ئه‌گه‌ریش ده‌یكێشن كه‌می بكه‌نه‌وه: جگه‌ره‌كێشان ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت یه‌ك دانه‌ش بێت ده‌بێته هۆی گۆڕانێك له له‌شدا كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی دڵ. 5-كه‌متر بخۆنه‌وه: خواردنه‌وه‌ی زۆری ئه‌لكهول ماسولكه‌ی دڵ لاواز ده‌كات و ڕیتمی لێدانی دڵ ده‌شێوێنێت و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی بیرچوونه‌وه‌و شێرپه‌نجه‌ش. 6-زۆر وه‌رزش بكه‌ن: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 2018 بڵاوبووه‌وه، چالاكی جه‌سته‌یی ده‌توانێت ته‌نانه‌ت هۆكاره جه‌نه‌تیكییه‌كانی نه‌خۆشی دڵیش پوچه‌ڵ بكاته‌وه. 7-زۆر دامه‌نیشن: دانیشتنی زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌و گیانله‌ده‌ستدانی زوو. 8-ئاگاداری كێشتان بن: قه‌ڵه‌وی زۆر هۆكاری په‌ستانی به‌رزی خوێن و وه‌ستانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشكه. 9-به‌سه‌ر سترێسدا زاڵ‌بن: ڕه‌نگه پێتان سه‌یربێت كه سترێس مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ 2.5 به‌رامبه‌ر ده‌كاته‌وه‌و مه‌ترسییه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی جگه‌ره‌كێشان و شه‌كره‌یه. 10-فێربن په‌یوه‌ندی قوڵ سازبكه‌ن: توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه داخراو و ته‌نیان، مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵیان له‌و كه‌سانه زیاتر كه له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزدان. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure