له‌مدواییه‌دا كۆمپانیای مێرسدس بێنز GLE SUV نوێی ئاشكراكرد، كه له‌چاو به‌ره‌كانی پێشوتر تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باشتر كراوه. GLE له دوو مۆدێلدا كه هه‌ریه‌كه‌و مه‌كینه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێت، ده‌خرێنه بازاڕه‌وه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت GLE 350 مه‌كینه‌ی 2 لیتری، توربۆی چوار سیله‌ندری 225 ئه‌سپه‌هێزی 273 پاوند-پێ هێزی زه‌بری به‌كاربهێنێت، له‌كاتێكدا GLE 450 كه‌ڵك له مه‌كینه‌ی شه‌ش سیله‌ندری و سیستمی هیبریدیی مامناوه‌ندی 48 ڤۆڵتی وه‌رده‌گرێت كه 362 ئه‌سپه‌هێزو 369 پاوند-پێ هێزی زه‌بری به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئۆلا كالێنیوس سه‌رپه‌رشتی گروپی توێژینه‌وه‌ی ده‌یملێرو په‌ره‌دانی ئۆتۆمبێله‌كانی مێرسدس بێنز ده‌ڵێت: له ئێستادا ئێمه وه‌چه‌رخانێكمان له‌م به‌ره هیبریدییه‌دا پێكهێناوه‌و هیبریدیی 30 كیلۆمه‌ترییه‌وه گه‌یشتووینه سه‌روی 50 كیلۆمه‌تر . GLE یه‌كه‌م ئۆتۆمبیل ده‌بێت كه ده‌توانێت مه‌ودای 100 كیلۆمه‌تر (62 میل) له‌سه‌ر هیبریدی كاره‌بایی بڕوات. ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یه له‌چاو به‌ره‌ی ئێستای مۆدێله هیبریدییه كاره‌باییه‌كاندا، مۆدێلی كۆنی كاره‌بایی GLE ده‌یتوانی ته‌نیا 12 میل به كاره‌با بڕوات و ئۆتۆمبێلی سه‌رنجڕاكێشی Chevy Volt ده‌توانێت ته‌نها 53 میل به‌بێ به‌كارهێنانی به‌نزین بڕوات. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure