مازدای CX-5 له ژاپۆن نوێكرایه‌وه‌و ئه‌م كۆمپانیایه هه‌واڵی به‌رده‌ستبوونی CX-9ی 2.5 لیتری به مه‌كینه‌ی توربۆ په‌ترۆڵی بۆ SUV قه‌باره‌ی مامناوه‌ندی، پشتڕاست كرده‌وه. ئه‌م مۆدێله ئێستا له بازاڕه‌كانی ژاپۆن بۆ پێش فرۆشتن له‌به‌رده‌ستدایه، CX-5 یه‌كه‌م مۆدێلی كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كه‌یه كه مه‌كینه‌ی په‌ترۆڵی-كاره‌بایی توربۆشارژ به‌كارده‌هێنێت كه 169 كیلۆوات له 4250 سووڕ له خوله‌كێكداو 420 نیۆتۆن مه‌تر له 2000 سووڕ له خوله‌كێكدا به‌رهه‌مده‌هێنێت، هه‌روه‌ها له‌م مۆدێله‌دا جۆرێكی نوێی سیستمی G-Vectoring Control Plus به‌كارهاتووه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ڕاگره‌كانی (بره‌یك) له سیستمه‌كانی ئیستا جیاده‌كاته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه "كۆنترۆڵی كاتی لادانی ڕاسته‌وخۆ زیاد ده‌كات تاوه‌كو سه‌قامگیری باشتر بكات. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه بیه‌وێت سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه له حاڵه‌تی بادراو ده‌ربهێنێت و ڕاستی بكاته‌وه، GVC Plus به‌هێواشی ده‌چێته‌سه‌ر ڕاگره‌كانی تایه‌كانی ده‌ره‌وه تاوه‌كو "سه‌قامگیری كاتی" دابینبكات و ئۆتۆمبێله‌كه به ڕێكوپێكی بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دۆخی ڕاستكراوه. له بواری ته‌كنۆلۆژی و یاریده‌دری شۆفێره‌وه، سیستمی ناسینه‌وه‌ی تێپه‌ڕینی مرۆڤ له شه‌ودا، به سیستمی ڕاگری سه‌ربه‌خۆی كاتی فریاكه‌وتن زیادكراوه، سیستمی كامێرای 360 پله‌و هه‌روه‌ها سیستمی زانیاری نوێكراوه‌ی MZD زیادكراوه كه له‌گه‌ڵ CarPlay و Android Auto ده‌گونجێت كه دیسانه‌وه ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كه كه بۆ یه‌كه‌مجار له بازاڕی ژاپۆن ده‌ستده‌كه‌وێت. له 22 نۆڤه‌مبه‌ردا فرۆشی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌ستپێده‌كات هه‌رچه‌نده له ئێستادا ده‌كرێت له ژاپۆن CX-5ی نوێكراوه، به‌شێوه‌ی پێش فرۆشتن داوا بكرێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure