گرنگ نیه كام مه‌كینه‌یه هه‌ڵده‌بژێرین، مێرسدسی S-Class ئۆتۆمبێلێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه! مێرسیدس ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی S560e ئاشكرا ده‌كات كهS-Class ی نوێی جۆری هیبریدییه. ئه‌مه به‌ره‌ی سێهه‌می S-Classی كاره‌باییه‌و له‌وانه‌یه ببێته جۆری دڵخوازمان. مێرسیدسی S560e مه‌كینه‌یه‌كی 3 لیتری V6 به‌كارده‌هێنێت كه 367 ئه‌سپه‌هێزو 369 پاوند-پێ هێزی زه‌بر به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ گێڕی نۆ دانه‌یی ئۆتۆماتیك یه‌كخراوه. پاترییه‌كی 90 كیلۆواتی هه‌یه كه 121 ئه‌سپه‌هێز به‌رهه‌مده‌هێنێت و سه‌رجه‌می هێزه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته 457 ئه‌سپه‌هێزو 516 پاوند-پێ. ئه‌م مێرسیدسه نه ته‌نها له مۆدێله كۆنه‌كانی S-Class باڵاتره، به‌ڵكو له مۆدێلی S560 ستانداردیش به‌ره‌و سه‌رتره كه خۆی مه‌كینه‌یه‌كی 4 لیتری دوانه‌ی توربۆ V8 به‌كارده‌هێنێت. به‌و هێزه زۆره‌ی كه به‌رهه‌می ده‌هێنێت،S560e به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خێرایه‌و له پێنج چراكه‌دا خێراییه‌كه‌ی له 0 ده‌گاته 60 مایل له كاتژمێرێكدا. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زیادكراوی ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت ته‌نها به وزه‌ی كاره‌با به‌كاریبهێنێت. مێرسیدس ده‌ڵێت: ئۆتۆمبێله‌كه ده‌توانێت 80 میل له كاتژمێرێكدا به وزه‌ی كاره‌بایی بڕوات و به‌رله‌وه‌ی مه‌كینه‌ی گازی به‌كاربهێنیت ده‌توانێت مه‌ودایه‌كی 31 میلی ببڕێت. S-Class پێشتریش ئۆتۆمبێلێكی ته‌واوبوو، به‌ڵام هیچ مه‌كینه‌یه‌ك ناتوانێت تا ئه‌و ئاسته بیكات به ئۆتۆمبێلێكی گونجاو. شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه تا ڕاده‌یه‌ك خێرایه‌و به شه‌حنكردنه‌وه‌ی خێرا ده‌كرێت له یه‌ك كاتژمێر‌و نیودا به كاره‌بای ماڵه‌وه ده‌كرێت له 5 كاتژمێردا به‌ته‌واوی شه‌حنبكرێته‌وه. له ئاڵمان نرخه‌كه‌ی له 96065 یۆرۆ (نزیكه‌ی 11000 دۆلاری ئه‌مریكی) ده‌ستی پێكراوه. تائێستا هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كراوه كه چ كاتێك له ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست، به‌ڵام زۆر سه‌رسوڕ‌هێنه‌ر ده‌بێت گه‌ر له ئه‌مریكا نه‌فرۆشرێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure