ئه‌ستێره‌ی دیاری ئه‌مریكی له‌یدی گاگا له‌كاتی ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی Hollywood celebratiom هه‌واڵی په‌یوه‌ندی به‌ستنی خۆی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئاشكراكرد. گاگا له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئه‌نگوستیله‌ی دهستگیرانداریهكهی له په‌نجه‌دا بوو كه له به‌ردێكی زۆر ده‌گمه‌ن دروستكراوه به‌ناوی padparadscha sapphire كه پێشیده‌وترێت باڵیۆزی په‌مه‌یی. كێشی به‌رده ده‌گمه‌نه‌كه‌ی گاگا 7 قیراتهو هه‌روه‌ها 4 قیرات له ئه‌ڵماسی روونی تێدایه‌و نرخی 400.000 دۆلاره. له‌یدی گاگا یه‌كێكه له ئه‌ستێره دیار‌و به‌ناوبانگه‌كانی ئهمریكاو جیهان و ئه‌لبومه‌كانی به پڕفرۆش‌ترین داده‌نرێن له مێژوودا، كه له ساڵی 2016، 170 ملیۆن كۆپی لێ فرۆشراوه. هه‌روه‌ها چه‌ندین ریكۆردی ژماره‌یی شكاندووه‌و یه‌كێكیان له كتێبی گینس تۆماركراوه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure