23/10/2018 03:33 PM

بڵاوكراوەی نوێ

 

ئەم کچەتەمەن ١٣ ساڵە وەک خولیاو ئارەزوویەکی تایبەت لە دوتوێی کتێبێکدا ٢٠٠ زانیاری جۆراو جۆری ئامادەکردووە و دەڵێت : من پشووی هاوینم بەیاری کردنەوە بەسەر نەبرد بەڵکو دەگەڕام بۆ کۆکردنەوەی زانیاری.

لەمەراسیمێکی تایبەتدا لە کۆفی نێتی ئەمنەسەرەکە کتێبی (٢٠٠زانیاری بزانە) بڵاوکرایەوە،ئەم کتێبە لە کۆکردنەوەو ئامادەکردنی لارای تەمەن ١٣ساڵە پێشەکی ئەم کتێبە لەلایەن ڕۆژنامەنووس و سەرنوسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ (ستران عبدللە) نوسراوە،هەرلەم مەراسیمەدا لەلایەن (هاوار مستەفاخان) خوێندنەوە وقسە لەسەر لەسەرکتێبەکە کرا.

لاراهیوا وەک ئامادەکاری ئەم کتێبە بەخاکی وت: ئەم کارەی کەکردوومە وەک سەرەتایەکە بۆ خەونەکانی ترم، بیرۆکەی کۆکردنەوەی ئەم زانیاریانەم لە پشووی هاویندا بۆ دروست بوو کە نەمدەویست کاتەکانم بە یاری و شتی بێ سودەوە بەڕێبکەم یەکەم چاپ و یەکەم کتێبمە کە هەر خۆشم کاری دیزاینم بۆ کردووە.

خاک- تانیائاوارە





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved