1/11/2018 05:52 PM

لە نەرویج ڕۆبۆتەکان نامەکانتان بۆ دێننە ماڵەوە

کاتێک بیر لە ڕۆبۆتەکان ئەکەینەوە کەوا خەریکن پیشە و کارەکانمان لێ ئەدزن، ژیریی دەستکردمان دێتەوە یاد، تەکنۆلۆژییەک کە سنووری تواناییەکانی مرۆڤ تێدەپەڕێنێت.

فەرمانگەی خزمەتگوزاریی پۆستی نەرویج، ڕێکەوتنێکی لەگەڵ بادی مۆبیلیتی واژۆ کردووە کە کۆمپانیایەکی ستارتاپە لە سان فرانسیسکۆ، تاوەکوو ڕۆبۆتێکیان بۆ دروست بکات  کە کاری پۆستەچییەک ئەنجام بدات و نامەکان بەرێت بۆ بەر دەرگای ماڵەکان.

دەکرێت بەم ئامێرە بڵێین ڕۆبۆت یان پۆستەچییەکی گەڕۆک کە لەسەر تایە دەڕوات. بەپێی ڕاپۆرتی دیجیتال ترێندز، خێرایی ئەم ڕۆبۆتە 6 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و لە ڕۆژێکدا دەتوانێت 100 نامە بگەیەنێتە خاوەنەکانیان.

ڕۆبۆتەکە، ڕاستەوخۆ زەرفەکان ناخەنە ناو سەندووقی نامەکان، بەڵکوو لە ڕێگەی ئەپێکەوە ئاگادارییەک بۆ وەرگری نامەکە دەنێرێت و دەبێت وەرگری نامەکە بچێت لێی وەرگرێت.

خاک. سەمەد کورده




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved