3/11/2018 10:40 AM

هیسپانۆ سویزا لە ساڵی 2019 دا ئۆتۆمبیلی کارەبایی دروست دەکات

ڕەنگە ناوی هیسپانۆ سویزاتان نەبیستبێت مەگەر ئەوەی زۆر حەز بە ئۆتۆمبیلی کۆنی ئسیپانی بکەن. ئەم کۆمپانیایە کاتی خۆی یەکێک لە ناسراوترین کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنەری ئۆتۆمبیل بوو. لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی جیهانیی دووەم کۆمپانیاکە دەستی کرد بە دروستکردنی مەکینەی فڕۆکە و بە تەواوەتی وازی لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل هێنا. ئێستاکە، دوای 80 ساڵ دەیهەوێت ئۆتۆمبیلێکی تەواو کارەبایی دروست بکات. 


تا ئێستا زانیاریی ورد بە تایبەت لەسەر هێزگەی کارەبایی ئەم ئۆتۆمبیلە بڵاو نەکراوەتەوە و وێنەیەک کە لێی بڵاو کراوەتەوە زیاتر لە دیزاینەکانی پێش شەڕی جیهانی دەچێت. بۆ وردەکاریی زیاتر دەبێت تا پیشانگەی ئۆتۆمبیلی جنێڤ لە ساڵی 2019 چاوەڕوان بین.


میگ مەتیو، نەتیجەی دامەزرێنەری کۆمپانیاکە و بەڕێوەبەری ئێستاکەی دەڵێت "ساڵی 1900 کاتێک هیسپانۆ سویزا دامەزرا، یەکەم ئۆتۆمبیلی کارەبایی لە جیهاندا دروست کرد، بەڵام ئەو نموونەیە قەت بە شێوەیەکی پیشەیی بەرهەم نەهات، ئێستا دوای 119 ساڵ لە مارسی 2019دا یەکەم ئۆتۆمبیلی 100 لە سەد کارەبایی بەرهەم دەهێنین."




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved