12/11/2018 05:11 PM

6 ڕێگەی سادە بۆ ئەوەی مناڵەکەتان زیرەک و ژیر بێت

گەر دەتانهەوێت تواناییە مێشکییەکانی  مناڵەکەتان بەباشی پەرە بستێنێت، بە هەندێک کار و ڕێنوێنی دەتوانن مناڵەکەتان ژیر، زیرەک و داهێنەر بکەن. لێرەدا شەش خاڵی سادە بۆ ئەم مەبەستە باس دەکەین:


1.مناڵەکانتان لە تەلەفیزیۆن دوور بخەنەوە: دەبێت دایک و باوکەکان، مناڵەکان و ساواکانیان لە سەیرکردنی تەلەفزیۆن دوور بکەنەوە. سەیرکردنی بەردەوامی تەلەفزیۆن ئەو پاڵنەرانە دروست ناکات کە دەبنە هۆی گەشەی مێشکی منداڵ.
2.زۆرتر لەگەڵ مناڵەکەتان پەیوەندی ساز بکەن. پەیوەندیی بەردوام لەگەڵ مناڵەکەتان ، بە شێوەیەکی بەرچاو  ئەبێتە ھۆی باشتر بوونی گەشەی مێشکی.
3.تا دوو ساڵان شیری مەمک بدەن بە مناڵەکەتان. توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو مناڵانەی کە شیری دایکیان دەخۆن، لایکەمی 5 خاڵ، بەهرەی هۆشییان (ئای.کیو) زیاترە.
4.موزیک دەتوانێت یادگە، سەرنجدان و توانایی فێربوونی مناڵ باشتر بکات. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە گوێگرتن بۆ موزیک توانایی سەرنجدانی مناڵ بەربڵاوتر دەکات و یادگەشی بەهێز دەکات.
5.لە تەمەنێکی کەمدا، مناڵەکەتان فێری کتێب خوێندنەوە بکەن. دەتوانن لەو کاتەوەی کە مناڵەکەتان تەنیا چەند مانگ تەمەنیەتی بە دەنگی بەرز کتێبی بۆ بخوێننەوە.
6.مناڵەکەتان تووشی ململانێ بکەن. بۆ ئەم کارە هەوڵ بدەن بەپێی تەمەنی یاریی سەرنجڕاكێشی بۆ بکڕن. فێری ژماردن و شکڵەکان و ڕەنگەکانی بکەن.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved