14/11/2018 04:25 PM

جێنێسیس لە 27ی نۆڤەمبردا مۆدێلی جی 90، 2020 دەخاتە بازاڕەوە

هەفتەی پێشوو کۆمپانیای جێنێسیس سەبارەت بە نوێکاری لە مۆدێلی جی 90٠دا هەندێک زانیاری بڵاو کردەوە. ئێستاش وردەکاریی زۆرتری سەبارەت بەم مۆدێلە بڵاو کردووەتەوە کە بڕیارە لە 27ی نۆڤمبردا پەردەی لەسەر لادرێت.
تایبەتمەندییەکی ئەم ئۆتۆمبیلە سیستمی کۆنترۆڵی هاتنەژووری هەوای دەرەوەیە. ئەم سیستمە بۆ ئەوە دروست کراوە کاتێک ئۆتۆمبیلەکە لە شوێنێکەوە دەڕوات کە هەواکەی پیسە بە شێوەی ئۆتۆماتیک پەنجەرەکانی هەڵدرێنەوە. 
لە دروستکردنی ئۆتۆمبیلەکدا لەو ماددە و کەرەستانە کەڵک وەرگیراوە کە ژاوەژاو و نۆیز و لەرینەوە کەم دەکەنەوە. سیستمێکی کۆنترۆڵی نۆیزی چالاکی هەیە کە بۆ کەمکردنەوەی نۆیزی ئۆتۆمبیلەکانی دەورووبەرە.
چەند تەکنەلۆژیی یاریدەدەری شۆفیری هەیە لەوانە یارمەتیدەری دوورکەوتنەوە لە بەریەککەوتن، یارمەتیدەری دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتن لە دواوە، یارمەتیدەری مانەوە لەسەر هێڵ، یامەتیدەری چوونەدەری ئەمن.
لە کۆریا ئەم ئۆتۆمبیلە بە سێ مۆدێلەوە دەخرێتە بازاڕ کە مەکینەی 3.8 لیتری ڤی 6، مەکینەی دوانەی توربۆی 3.3 لیتری ڤی 6، و 5 لیتری ڤی 8 بە کار دەهێنن. نرخی ئەم ئۆتۆمبیلە لە 61,948 دۆلارەوە دەست پێدەکات.


خاک. سەمەد کوردە










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved