15/11/2018 04:02 PM

جیپی گلادیاتۆر 2020


بۆ یەکەم جار بە شێوەی فەرمیی وێنەکانی جیپ گلادیاتۆری 2020 بڵاو کرانەوە. ئەم مۆدێلە بە گشتی لەسەر مۆدێلی پێشووتری خۆی واتە رانگلێر، دروست کراوە، بەڵام کۆمەڵێک تایبەتمەندیی تایبەت بە خۆیشی هەن.
بەپێچەوانەی ڕانگلێر کە لە مەکینەی 4 پستۆنی دوو لیتری توربۆشارژ کەڵکی وەردەگرت، لەم مۆدێلەدا لە مەکینەی 3.6 لیتری، ڤی 6 کەڵک وەرگیراوە کە دەتوانێت 285 ئەسپەهێز و 260 پاوند-پێ هێزی زەبری بەرهەم بهێنێت. دەکرێت بۆ مەکینەکە گێڕی دەستی شەش گێڕی یان گێڕی ئۆتۆماتیکی هەشت دانەیی بە کار بهێنرێت.
لە ساڵی 2020دا، گلادیاتۆر مەکینەی 3.0 لیتری ئیکۆدیزڵی ڤی 6 دەخاتە بەر دەست کە 260 ئەسپەهێز و 442 پاوند-پێ هیزی زەبری بەرهەم دەهێنێت. ئەم مەکینەیە بە تەنیا لەگەڵ سیستمی گێڕی ئۆتۆماتیکی هەشت گێڕی بە کار دەبرێت.


ئەگەر باس لە توانایی جیپ گلادیاتۆری 2020 بکەین، توانایی ڕاکێشانی 3740 کیلۆگرام و بردنی 725 کیلۆگرام باری هەیە.
جیپ گلادیاتۆ بۆ یەکەم جار لە 28 نۆڤەمبردا لە پیشانگای ئۆتۆمبیلی لۆس ئەنجلێس نمایش دەکرێت و لە سەرەتای ساڵی نوێدا دەست بە فرۆشتنی دەکرێت.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved