15/11/2018 04:04 PM

میکانیزمێکی گەشە کردنی خانە شێرپەنجەییەکان دۆزرایەوە

زانایان لە زانکۆی UCLA، سۆدیۆم گلوکۆز ترانسپۆرتێر 2 (SGLT2)یان وەک میکانیزمێک دەستنیشان کرد کە خانە شێرپەنجەییەکان بۆ وەرگرتنی گلۆکۆز بە کاری دەهێنن، کە ئەوەش بۆ زیندوومانەوە و گەورەبوونەوەی تومۆرە شێرپەنجەییەکە زۆر گرنگە. 


خانە شێرپەنجەییەکان بۆ گەورەبوون و زیندوومانەوەیان بڕێکی زۆر گلۆکۆزیان دەوێت. زانایان پێیان وایە کە دەکرێت لەم ماددەیە وەک نیشاندەرێک بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە کەڵک وەرگیرێت. شێرپەنجەی سییەکان لە کاتێکی زوودا چارەسەری ئاسانە کە ئێستا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مەرگ لە ژنان و پیاواندا.


توێژەران بۆیان دەرکەوت کە لە تومۆرەکانی شێرپەنجەی سیی مرۆڤدا، ئاستێکی بەرز لە ماددەی SGLT2 بوونی هەیە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە تومۆرەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەڵک لە SGLT2 وەردەگرن تاوەکوو لە قۆناغە سەرەتاییەکانی گەوربوونیاندا گلۆکۆز بگوازنەوە.
لە ڕێگەی ماددەی SGLT2ـەوە نە تەنیا دەکرێت کە زووتر شێرپەنجەی سییەکان دیاری بکرێت بەڵکوو دەکرێت تەنانەت پێش تووشبوونەکەش ئەو کارە ئەنجام بدرێت.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved