24/11/2018 10:01 AM

بەرشەلۆنەو ئەتلەنتیكۆ مەدرید ركابەری بۆ مانەوە لە لوتكە دەكەن

بریارە ئەمشەو لە میانەی هەفتەی 13ی خولی لالیگای ئیسپانی یاری لەوتكە لە نێوان دوو جەمسەری گرنگ لە خولی ئیسپانی ئەنجام بدرێت.


یارییەكە لە نێوان یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگ و ئەتلەنتیكۆ مەدریدی یانەی دووەمی مەدریدییەكان دەبێت لە نێو یاریگای یانە مەدریدییەكە لە كاتژمێر 10:45 خولەك بەكاتی كوردستان.


بەرشەلۆنە لە ئێستادا بە 24 خاڵ لە پێشەنگی خولەكەدایەو یانەی خاوەن یاریگا بە 23 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی دەبینرێت.


هەر دوو یانە بەبردنەوەیان لەم یارییەدا دەتوانن خۆیان لەپێشەنگی خولەكە جێگیر بكەن و لە یانەكانی تر دوور بكەونەوە .


لەم وەرزەدا هەتا ئێستا یانەی ریاڵ مەدریدی ركابەری مێژووی یانەی بەرشەلۆنە ئاستی وەك پێویست نیەو لە دەرەوەی ركابەرییەكانی خولی ئیسپانی دەبینرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved