24/11/2018 10:12 AM

لە پریمەرلیگ لوتكەی دێربی لەندەن ئەنجام دەدرێت

ئەمشەو كاتژمیَر 8:30 خولەك بەكاتی كوردستان و لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 13ی پریمەرلیگی ئینگلیزی یاری لوتكەی ئاگرین بەرێوە دەچێت.


یارییەكە لەنێوان بلوزی چێڵسی لەندەنی و تۆتنهامی دراوسێی دەبێت لەنێو یاریگای وایت هارت لانی تۆتنهام .


یانەی چیَڵسی لەم وەرزەدا لەسەر دەستی راهێنەری نوێی یانەكەیان ساری ئاستیَكی جێگیری هەیةو بە 28 خاڵ لە پلەی سێیەمدایەو یانەی تۆتنهامیش هەرچەندە بەسەرەتایەكی خراپ دەستی پێكرد بەڵام ئێستا بە 27 خاڵ لە پلەی چوارەمدا دەبینرێت.


بردنەوەی هەركام لە دوویانەكە خۆیان لەپێشەنگی خولەكە نزیك دەكەنەوە كە یانەی مانسیتیە بە 32 خاڵ لەپێشەنگدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved