1/12/2018 09:34 AM

سۆلاری راهێنەری ریاڵ مەدرید ئەمشەو لەبەردەم تاقیكردنەوەیەی گرنگدایە

بریارە ئەمشەو كاتژمێر 10:45 خولەك بەكاتی كوردستان یانەی ریاڵ مەدرید رووبەرووی یانەی ڤالەنسیا ببێتەوە .


یارییەكە لەمیانی هەفتەی 14ی لالیگا دەبێت كەتێیدا یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر دەستی سۆلاری راهێنەری كاتی یانەكە روبەرووی یانەی ڤالەنسیا دەبێتەوە .


هەرچەندە هەردوو یانە لەم وەرزەدا لە ئاستێكی خراپدا دەبینرێن بەتایبەت یانەی ڤالەنسیا كە لەئێستادا لە پلەكاتی دواوەوە دەبینرێت بەڵام بەردەوام لەكاتی رووبەرووبونەوەی ریاڵ مەدرید ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە .


لە لایەكی ترەوە یانەی ریاڵ مەدرید بە دەست ئەنجامە ناجێگیرەكانیەوە دەناڵێنێت بۆیە لەئێستادا سۆلاری بەشێوەیەكی كاتی راهێنەری یانەكەی مەدریدە دوای دەركردنی راهێنەری پێشوی یانەكە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved