10/12/2018 03:11 PM

شاكر خەصباك وەك ئەدیبێك


ژینۆ عەبدولڵا*
(بۆ یە كەمجار لە زانكۆی سلێمانی نامەی ماستەرێك دەربارەی چیرۆكەكانی بە دەستهێنراوە)هەرچەندە دكتۆر شاكر خەصباك زیاتر وەك مێژوو نووس و جوگرافیا ناسێكی بە ئەزموون ناسراوە  بەڵام وەك ئەدیب و چیرۆك نووسێكی بە ئەزموون  و قە ڵە مێكی بە بڕشت خاوەنی چەندین چیرۆكی ناوازەیە، هاوكات خاوەنی چەندین شنۆیی و ڕۆمانیشە.
بۆ یەكەمجار لە سەر ئاستی وڵاتانی عە رەبی و عێراق، لە زانكۆی سلێمانی ماستەرنامەیەك دەربارەی چیرۆكە كانی شاكر خەصباك بە دەستهێنراوە لە لایەن خوێندكاری خوێندی باڵا نیگار ئەنوەر حەمە سە عید بە ناونیشانی "القصە القصیرە فی ادب شاكر خصباك دراسە سوسیو سایكولوجیە".
خاوەنی سێ كۆمەڵە كورتە چیرۆكە بەم شێوەیە(صراع 1958، عهد الجدید1951،حیاە قاسیە1959).
پوختەی نامەكە:

نامەكە دەربارەی (كورتە چیرۆك لەئەدەبی شاكر خەصباك دا،لێكۆڵینەوەیەكی كۆمەڵایەتی دەروونی)یە، كە ڕۆڵی دابونەریتەكانی كۆمەڵگا لەسەر نووسەر دیاری دەكات،كەدەبێتە هۆی رەنگدنەوەی ئەم دابونەریتانە جارێكی تر لە رێگای ئەدەبەكەیەوە بۆسەر كۆمەڵگا،بە جۆرێك كارگەری دەبێت لەسەر وەرگرەكان،بۆگەیشتن بەئامانجی دیاریكراوی نووسەر كە ئەویش خۆی لە چاككردنی كۆمەڵگایدا دەبینێتەوە لەبوارەكانی (كۆمەڵایەتی ـ دەروونی) ،بەمەبەستی رزگاركردنی لەمۆڵگەیی دواكەوتوویی و پەرەپێدانی و بەرەو پێشكەوتنی و چارەسەركردنی كێشە ئاڵۆزەكان، كەدەبێتە هۆی چاككردنی ناخ و دەروونی تاكەكان و بەرەو پێش بردنی كۆمەڵگا لە هەمووبوارەكانیەوە.
لەسەرەتادا رۆڵی كۆمەڵگاكا دیاریكراوەو  لە بوونیادنانی پرۆسەی هونەریدا لەبەئاگاكردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگاو كاریگەری ئەدەب لەسەریان.
ماستەر نامەكەش دابەشكروە بەم شێوەیە:
بەشی یەكەم تەرخان كراوە بۆلێكۆڵینەوەی كەسایەتیەكان لە ڕوانگەی (كۆمەڵایەتی ـ دەروونی) لەڕێگەی خستنەرووی نمونەی كەسایەتیە نەرێییەكان لەسەر كۆمەڵگا.
بەشی دووەم تەرخان كراوە بۆڵكۆڵینەوەی گفتووگۆ بە ئاماژەی (كۆمەڵایەتی ـ دەروونی)،ئەویش لەرێگای گفتووگۆی دەرەكی راستەوخۆ بە ئاماژەی كۆمەڵایەتی و ،گفتووگۆی ناوەكی (مۆنۆلۆژ) بە ئاماژە دەروونیەكەی.
بەشی سێیەم تەرخان كراوە بۆڵكۆلینەوەی رووداو لە ڕووی (كۆمەڵایەتی ـ دەروونی) یەوە.
هەربەشێك لە دەستپێك و دووپار پێكهاتووە ،كەباس لەناوەڕۆكی بەشەكە دەكات.
لە كۆتایدا   توێژەر: گەیشتووتە چەند ئەنجامێك لەوانە:
نووسەر لە چیرۆكەكانیدا چەند چاوێكی كامێرای بەكارهێناوە بۆ وێنەگرتنی كۆمەڵگای عێراقی كە ئەوانیش: كامێرای فۆتۆگرافی و وێنای و واقیعی رەخنەیی،هەروەها هۆكاریی تێكچونی بڕی كۆمەڵگای لەسەردەمی دەقدا گەڕاندووەتەوە بۆ :دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی پاشایی لەلایەك و ملكەچكردنی تاكەكان بۆ ئەم دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرە لەلایەكی دیكەوە و چەند ئەنجامێكی تریش.  
مامۆستا نیگار ئەنوەر ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ شاكر خەصباك، خۆشحالی خۆی پیشانداوە وەك كچێكی كورد، بۆ یەكەمجار لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و عێراق، ماستەر نامەی دەربارەی چیرۆكەكانی بە دەستهێناوە، چونكە زیاتر ئەو لە كایەی ڕۆشنبیری عەرەبیدا وەك جوگرافی ناس و مێژوو نووس ناسراوەو هەروەك سوپاسی پ.د. جەزا توفیق تالبیشی كرد، بەوەی هاوكاری زۆری كردوە لە گەیاندنی بەرهەمەكنی بەدەستی و سەرخستنی كرەكنی نامەی ماستەرەكەی.
شایەنی ئاماژە پێكردنە،  ماستەر نامەكە بە سەرپەرشتی پ.د. زاهیر لەتیف كەریم و لیژنەی گفتوگۆی نامەی ئەم ماستەرە پێكهاتبوون لە پ.د. نیان نەوشیروان مەستی و پ.د.هێرش محەمەد ئەمین و پ.د.فایەق مستەفاش سەرۆكی لیژنە بووە و ڕۆژی 26/8/2013، گفتۆگۆی نامەی ماستەرەكە بووە لە بەشی عەرەبی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی.
شاكر خەسباك ساڵی 1930 لەشاری حللە لەدایك بووە. قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی‌و ناوەندی‌و ئامادەیی لەو شارە تەواو كردووە.
بەكالۆریۆسی لەمیسرو ماستەرو دكتۆرای لە بەریتانیا بەدەستهێناوە.
وەك مامۆستای جوگرافیا لەزانكۆكانی بەغدا‌و ریاز‌و سەنعا خزمەتی كردووە.
دكتۆر خەسباك لەچەند بوارێكی ئەدەبی‌و رووناكبیری خزمەتی كردووە، خاوەنی چەند كتێبێكە لە بوارەكانی رۆمان‌و شانۆ‌و كورتە چیرۆك.
لە بواری زانستی جوگرافیاشدا چەند كتێبێكی بەنرخی نوسیوە‌و چەند كتێبێكی دیكەی ئەو بوارەی لەزمانی ئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانی عەرەبی وەرگێڕاوە.
نیگار ئەنوەرحەمە سعید:
لەدایك بوی شاری سلیمانی سالی ١٩٧٧،خویندنی سە رە تای و ناوە ندی  لە سلیمانی تە واو كردووە،١٩٩٧_١٩٩٨ پە یمانگای پێگە یاندنی ماموستایانی تە واو كردوە بە شی عربی،٢٠٠٤_٢٠٠٨  زانكوی سلیمانی بە شی عەربی تەوو كردوە٢٠١٣ ماستەری لە ئە دەبی عەربی لە زانكوی سلیمانی كولیجی زمان بە دەستهێناوەو ئێستاش مامۆستایە لە زانكۆی سلێمانی. 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved