کرمانج زرار «به كاك ئه‌حمه‌دم گوت : تۆ گوتت كه ئینگلیز و ئه‌مریكا نه‌وت ده‌خۆن ؟ گوتی : به‌ڵێ.. گوتم : ئه‌ی بۆ ناڕشێنه‌وه ؟ كاك ئه‌حمه‌د ده‌هریی ببوو.. گوتم: «ئه‌كبه‌ری» دراوسێمان كه نه‌وتی خوارده‌وه ده‌ستیكرد به ڕشانه‌وه و خه‌ریكبوو بمرێت. به‌په‌له بردیان بۆ نه‌خۆشخانه. كاك ئه‌حمه‌د قاقا پێكه‌نی و گوتی : ئه‌كبه‌ر ته‌نها كه‌مێكی خواردۆته‌وه و ڕشاوه‌ته‌وه، ئه‌مریكا و ئینگلیز هاوه‌ڵانیان یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌خۆن. ئه‌مانه چونكه نه‌وت زۆر ده‌خۆن، به‌هیچ جۆرێك هه‌ستی پێناكه‌ن. دیسان تێنه‌گه‌یشتم كه كاك ئه‌حمه‌د چی ده‌ڵێت. ئیتر پرسیارم نه‌كرد…..)) ل 18 یه‌كێك له جوانترین بیره‌وه‌رییه‌كان جوانی له خه‌م و له پێكه‌نین و گریان و ئازار، نه‌وه‌یه‌ك له ئێستادا ده‌پرسێت تۆ بڵێیت ژیان هێنده زه‌حمه‌ت بووبێت ؟ هه‌موو مرۆڤێك توانایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، هیچ كه‌سێك بێ بایه‌خ نیه به‌ڵام كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به تواناكانی خۆیان ده‌كه‌ن. بیره‌وه‌ری « محه‌مه‌د حسێن پاپولی یه‌زدی» كه له دایكبووی ساڵی(1948) له‌شاری «یه‌زد» له ئێران هاتۆته دنیاوه، بیره‌وه‌ری قۆناغێكی مێژوویی پڕ نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تیه….، گرنگ نییه نووسه‌ر بناسیت هه‌ر ئه‌وه‌ی كه بزانیت ئه‌و خاوه‌نی دكتۆرایه له به‌شی جوگرافیناسی زانكۆی سۆربۆنی فه‌ره‌نسا و ئه‌ندامی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی فه‌ڕه‌نسایه. مرۆڤایه‌تی گه‌یشتۆته ئاستێك بیره‌وه‌رییه‌كان له شاری یه‌زده‌وه ده‌ستپێده‌كات دواتر ده‌گاته كوردستان (سه‌رده‌شت – شنۆ – مهاباد) نووسه‌ر زۆر به ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆیانه رووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، به خوێندنه‌وه‌ی تێده‌گه‌یت كه چۆن مرۆڤایه‌تی گه‌یشتۆته ئاستێك وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ به‌هایه‌كی نه‌بووبێت، له‌هه‌مووی گرنگتر باسكردنی كوردستان و كورده‌كانه له‌زاری نووسه‌ر و خه‌ڵكانی شاری یه‌زد،كه ده‌یخوێنیته‌وه بۆ ساتێك كتێبه‌كه‌ت داده‌خه‌یت بیرده‌كه‌یته‌وه ده‌پرسیت و تێڕاده‌مێنیت !!!!!، ئینجا ده‌زانیت كه توێژێك به‌ناوی ئاین و مه‌زهه‌ب و رۆحانیه‌ت چۆن مرۆڤه‌كان به‌یه‌كتر ناشرین ده‌كه‌ن. بیره‌وه‌رییه‌كانی پاپولی پێتده‌ڵێت كه ژیان زۆر به‌خشنده و به‌سۆزه، ژیان ئه‌و دێوه‌زمه‌یه نییه كه وێنامان كردووه ، دواجار هه‌ر ده‌گه‌ینه مه‌به‌سته‌كه‌ی….. (( له حوجره‌ش وای لێهاتبوو ئه‌سپێیاوییه‌كان له لایه‌كه‌وه داده‌نیشتن و بێ ئه‌سپێكانیش له لایه‌كی تره‌وه. ئه‌گه‌ر منداڵێك پارچه نانێكی كه‌متر بهێنایه، یان په‌نیر و شتێكی كه‌متر بهێنایه، یاخود جارجارێك كه‌لله شه‌كری نه‌هێنایه و كرێی مانگانه‌ی له یه‌ك تومه‌ن كه‌متر بوایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خاوێن و بێ ئه‌سپێش بوایه، ئه‌وا مه‌لا هه‌ر ده‌یخسته لای منداڵه ئه‌سپێیاوییه‌كانه‌وه. ئه‌سپێ پێوه‌ری چینی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو. له‌هه‌مان كاتدا ئه‌سپێ به‌هانه‌یه‌ك بوو به‌ده‌ست مه‌لاوه. من له ته‌مه‌نی (5) ساڵیدا به‌هۆی ئه‌سپێوه جیاوازی چینه‌كانم بۆ ده‌ركه‌وت. ئه‌گه‌ر پاره‌دار بیت ئه‌وا بێ ئه‌سپێیت )) ل 30 – 31 كاركردنی منداڵان له‌م كتێبه‌دا له سه‌ره‌تاوه نووسه‌ر باسی گه‌ڕه‌كی خۆیان ده‌كات، باسی كاته‌كانی قوتابخانه و بابه‌تی مه‌لا و مه‌لاژن و حوجره كه باسێكی سه‌رنجڕاكێشه باسكردن له چوونی خه‌ڵكانی دێهاته‌كان بۆ سینه‌ما و هه‌روه‌ها كاركردنی منداڵان و لێدانیان له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانیانه‌وه، دواتر گه‌شت بۆ كه‌ره‌ج و تاران نووسینه‌وه‌ی رووداوه‌كان به درێژایی ڕێگاكه و باسكردنی یه‌هودیه‌كانی یه‌زد دواتر «كه‌تیره‌كه‌ران» و كێوه‌كانی كوردستان. (( ئۆتۆمبێله‌كه به هێواشی له گه‌رده‌نه‌ی كۆشكه ده‌ره‌وه سه‌رده‌كه‌وت هه‌وای فێنكی كێوه‌كانی كوردستان و میهره‌بانی كورده‌كان، منی به ئاگا هێنایه‌وه، هه‌رچه‌نده له گه‌رده‌نه به‌رزتر ده‌بووینه‌وه چڕیی داره‌كان زۆرتر ده‌بوو، دار به‌ڕوو، دارگوێز،یه‌كجار زۆر بوون. گوندنشینان به گا و هێستر خه‌رمانیان ده‌كوتا، خه‌ڵكه‌كه به گشتی هه‌ژار بوون، به‌ڵام شاد و چالاك بوون. )) ل 326 حسێن پاپولی ئاره‌زوویی بوو كه له‌گه‌ڵ كه‌تیره‌كه‌ران بچێته كێوه‌كان بزانێت كه چۆن ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش چه‌ندین ڕووداو به‌سه‌رهاتی سه‌یر له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌ویش «عه‌زیز و مورته‌زا و په‌پوله»، په‌پوله‌كانی كێوه‌كانی كوردستان ده‌بنه فریادڕه‌سی دوو خێزانی هه‌ره هه‌ژارترین ناوچه‌كانی ئێران، كه دواتر عه‌زیز به‌هۆی په‌پوله‌وه ده‌بێته گه‌وره سه‌رمایه‌دار له ئه‌وروپا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و فیداكارییه‌ی ئه‌حمه‌دی باوكی كه كوێر كرابوو… سه‌یرتر له هه‌موو شتێك، كورده‌كان لای خه‌ڵكانی وه‌ك یه‌زد و ته‌واوی ناوچه‌كانی ئێران به پیس و هاوڕێی جنۆكه ناسرابوون ئه‌مه‌ش به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی شیعه‌گه‌رایی،پێیان ده‌ووتن عومه‌رییه‌كان كه پاره‌ی ئه‌وانه حه‌ڵاڵ نییه، ببینه به‌ناوی و ئاین و بیروباوه‌ڕه هه‌ڵه‌كانیانه‌وه چی به‌سه‌ر خه‌ڵكی دێنن، جگه له درووستكردنی ڕق هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنن….. نامه‌وێ زیاتر بنووسم، ئه‌گه‌ر نا حه‌زم ده‌كرد هه‌ر 470 په‌ڕه‌ی كتێبه‌كه لێره‌دا بخه‌مه به‌رباس، دواجار ده‌ڵێم مه‌ینه‌تیه‌كانی مرۆڤ هه‌ر نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و ئاین و بیروباوه‌ڕێك بێت هه‌مان ئازاره… جوانیه‌كانی مرۆڤیش به‌هه‌مان شێوه هه‌مان جوانییه، بۆ ئه‌وه‌ی له مانای گه‌وره‌ترین فیداكاریی مێژوو تێبگه‌یت بچۆره په‌ڕه‌ی (436) فیداكاریی ئه‌حمه‌دی كوێر و عه‌زیزی كوڕی بخوێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كورده‌كان چه‌نده به‌خشنده و هاوكارن وه بزانیت كه عه‌زیز و مورته‌زا و په‌پوله له كێوه‌كانی كوردستان سه‌رقاڵی چی بوون !! بیخوێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت شه‌ربه‌تی بیبسی !! چیه بیخوێنه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت پیشه‌ی وشككردنه‌وه‌ی پیسایی مرۆڤ یه‌كێك بووه له پیشه باوه‌كان له‌و ده‌مه‌دا بیخوێنه‌ره‌وه…((له بیرمه كه چاڵی دراوسێكه‌مانیان خاڵی ده‌كرده‌وه، به‌تاڵكردنی چاڵه‌كه سێ رۆژی ویست و رۆژی سێیه‌م گوریسیان له كه‌مه‌ری كه‌سێك به‌ست و شۆڕیانكرده‌وه بۆ ناو چاڵه‌كه. خاوه‌ن كاره‌كه هاواری ده‌كرد ئه‌های عه‌باس چاڵه‌كه باش پاكبكه‌ره‌وه ته‌شته‌كه پڕ پڕبكه، پاره‌م پێداوه !!! )) ل 21…….. بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بزانیت كه ئێستا كۆمه‌ڵێك كه‌س له ژیاندان له جوانترین و باشترین شوێنه‌كانی دونیا ده‌ژین و خۆشبه‌ختن بۆ ئه‌وه‌ی ڕابردوویان بزانیت ئه‌وا لای حسێن پاپولی ده‌یبیستین. هه‌ر دێڕێكی ئه‌م كتێبه گریان و پێكه‌نیه. به‌ڕاستی بیره‌وه‌رییه‌كی سه‌رنج ڕاكێش و نه‌بیستراوه، هیوادارم ئه‌م كتێبه بخوێننه‌وه،دواجار له‌رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی، بیر و بۆچونی جیاواز ده‌بینن، دیوی ژیان و ئینسانیه‌ت زۆر به‌باشی هه‌ست پێده‌كه‌ین. بابه‌ته‌كه به چه‌شنێك خراوته‌ڕوو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ی جوانتر كردووه، شێوازی وه‌رگێڕانه‌كه‌یه‌تی كه به‌ڕای من كرۆكی بابه‌ته‌كه به چه‌شنێك خراوته‌ڕوو، كه هه‌ست به‌وه‌ناكه‌یت نووسه‌ر كورد نه‌بێت یان وابزنین ئه‌مه وه‌رگێردراوێكه،وه‌رگێڕی ئه‌م كتێبه «ته‌ها سێكانیانی» كه كاره‌كه‌ی جێگه‌ی به‌رزنرخاندنه، به‌كارهێنانی زمانێكی پاراو بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م یاده‌وه‌رییه، خوێنه‌ر ئاشنایه‌تییه‌كی باش په‌یدا ده‌كات هه‌م له‌گه‌ڵ مانا‌و وشه‌كانی كتێبه‌كه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure